ناسا ڕایگەیاندووە کە نیزێکێک کە بە ئاراستەی زەوی دەجوڵایەوە، ڕۆژی شەممە لە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان تەقیەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی دەنگێکی زۆر بەرز کە لە ناوچەکەدا بڵاو بووەتەوە.
بەپێی ناسا، هێزی تەقینەوەکە هاوتای نزیکەی 300 تەن مادەی “TNT” بووە. ئەم ڕووداوە هەروەها هۆکاری ئەوە بووە کە پۆلیس و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە خێرایی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو دەنگە دووگوتییەی کە بیناکانی ویلایەتی ماساچووسێتس و ڕۆد ئایلەندی هەژاند.
کۆمەڵەی ئاسمان ناسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو دەنگانەی خەڵک بیستیان، لە ئەنجامی نیزێکێکەوە بووە کە پانییەکەی نزیکەی سێ پێ (نزیكەی یەک مەتر) بووە. نیزێکەکە لە سنووری نێوان نیو هەمپشایەر و ماساچووسێتس، لە باکووری شاری بۆستن، چووەتە ناو هەوای زەوی.
بەرپرسانی ناسا دووپاتیان کردووەتەوە کە نیزێکەکە مادەیەکی سروشتی بووە و پەیوەندی بە هیچ مانگی دەستکرد یان پارچەی پاشماوەی ئاسمانی نییە. بە گوێرەی ناسا، نیزێکەکە لە کاتی 2:06 دوای نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی چووەتە ناو بەرگە هەوایی زەوی.

