zagros news agency

لە رۆژانی جەژن زیاتر لە 112 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئایاری 2026، نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا، سەرکەوتنی پلانی تایبەت بە پاراستنی ئارامی، ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلانەکە بە هەماهەنگی سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزاریی و دامەزراوە ئەمنییەکان بەبێ هیچ گیروگرفتێک جێبەجێ کراوە.
1- به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر
سەرجەم هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە هەموو بەش و هۆبەكان لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز لەئامادەباشی تەواودا بوونە و پلانەكان وەك چۆن داڕێژرابوون تەواوی بڕگەكانی وەك خۆی و بە سەركەوتوویی جێبەجێ كراون، له‌ كۆی گشتی هەرچوار ڕۆژی جەژنی قووربان ١١٣ ئەفسەرو ١٥٣٢ كارمەند له‌ ئه‌ركدا بوون .
رووداوو شێوازه‌كانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوون:٣ تاوانی كوشتن ( پیاو و ئافره‌ت) تۆمار كراون و هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكی شه‌ڕو چوار حاڵه‌تی دزی كردنیش تۆمار كراون له‌گه‌ڵ چه‌ند رووداوێكی جۆراوجۆر .
2- به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گەشتوگوزاری هه‌ولێر
ئاماری گشتی ژمارەی هاتنی گەشتیارو رووداوەكانی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هه‌ولێر بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار، بۆ رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو، تەواوی بڕگەكانی وەك خۆی و بە سەركەوتوویی جێبەجێ كران، لەوانەش دانانی لیژنەی تایبەت بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەكان و دابەشكردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەكان بەسەر گرووپە گەشتیارییەكان و گەشتیاران، بۆ ئەوەی هاوكاربن بۆ چارەسەركردنی هەر رووداو و گیروگرفتێك. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە شاری هەولێر توانی پێشوازی لە112657 هەزار گەشتیار بکات، کە لەڕێگای دەروازەکان لە رۆژانی پشووی جەژن هاتنە ناوەوەی شاری هەولێر سەردانی هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانیان کردبوو.
3-به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر
سەبارەت بە پلانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەكانی وەك خۆی و بە سەركەوتوویی جێبەجێ كران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرا، چوار رووداوی هاتوچۆ روویان دا و لە ئەنجامیاندا (1 ) كەس بریندار بوو..
4- بەرگریی شارستانی هه‌ولێر:
تەواوی بنكەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە ئەركدا بوون، لەو ماویەشدا پێنج حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتیان و دوو ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبیل و سیێ ئاگرکەوتنەوە لە دوکان و چێشتخانە پەنجاو یەک حالەتی سوتانی پوش و پاوان تۆمار کران، سەرجەم حاڵەتی ئاگركەوتنەوەكانیش لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنترۆڵ كراون، خۆشبەختانە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانیان لێ نەكەوتووەتەوە.
5- ئاسایشی هەولێر:
بەپێی ئەو پلان و ئامادەكارییانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەك خۆی و بەبێ هیچ گرفتێك جێبەجێ كران و بۆ هەرحاڵەتێكی پێویستیش، سەرجەم هێزەكانی ئاسایش لە ئەركدا بوون.
6- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هه‌ولێر:
لە رۆژانی جەژنی قوربان، تەواوی تیمە تەندروستی و نەخۆشخانەكان لە ئەركدا بوونە، ئاماری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی لەڕۆژانی ٢٦- ٢٧ – ٢٨ – ۲۹ – ٣٠ /٥ /٢٠٢٦ بەم شێوەیە بووە:
لەهەردوو بەشی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری:
۱. سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەبەستی چارەسەر ( 3004)
۲. ڕووداو بەگشتی ( 216) رووداو.
– ڕووداوی هاتوۆچۆ و ماتۆر سکیل (137)
-حالەتی بەربوونەوە (134) حاله‌ت .
– حالەتی گەستنی سەگ (11) حاله‌ت .
۳. حالەتی سکچوون و ڕشانەوە (70) حاله‌ت .
٤حالەتی پێوەدانی مار و دووپشک (17) حاله‌ت .
٥. حالەتێ ژەهراوی بوون بەخۆراک (35) حاله‌ت .
٦. لەلایەن سەنتەری بانکی خوێن (٥٨٤) بوتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانەکان دابین کراوە.
۷. نەشتەرگەری بەگشتی( 195 ) (19 ) نەشتەرگەری گەورە (176) نەشتەرگەری بچووک ئه‌نجامدراوه‌ .
٨. پێشوازیکردنی نەخۆش لەهەردوو سەنتەری شوشتنی گورچیلە و بەشی شوشتنی دەستکرد لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بریتبووە لە (601) .
۹. ئاماری لەدایکبوون منداڵبوون بەئاسایی. 97 منداڵبوون بە نەشتەرگەری 132، کۆی گشتی /٢٢٧منداڵ .

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

ئیسرائیل: ئێران بێگومان بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرش دەکات

یاسین

وەزارەتی نێوخۆی سووریا: هەوڵێکی بۆمبڕێژکردنی کەنیسەیەک لە تەرتووس پووچەڵ کرایەوە

یاسین