zagros news agency

بکوژی عەمید هیشام  و هاوڕێکەی دەستگیر كرا

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بە فەرمی دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی لە پشت کوشتنی عەمید هیشام محەمەد تەلاع، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانییەکانی کەرخ، و کارمەندێکی هاوڕێی ڕاگەیاند.

فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی تیمی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: “هێزەکانی شانەی بازەکان (خلية الصقور) لە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، دوای هەوڵێکی تەکنیکی و مەیدانی چڕی بێوچان، توانیویانە بکوژی عەمید هیشام محەمەد تەلاع و کارمەند خالید عەباس لەفتە دەستگیربکەن.”

ڕووداوەکە لە کاتێکدا بوو کە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی (دۆرە) لە باشووری بەغدادی پایتەخت خەریکی جێبەجێکردنی ئەرکێکی فەرمی بوون بۆ لادانی زێدەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی، بەڵام لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەیان لێکرا و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

مەعن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنەکە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی هەواڵگری هاتووە کە یارمەتیدەر بووە لە دەستنیشانکردنی شوێن و ناسنامەی تۆمەتبارەکە. تۆمەتبارەکە لە ناوچەی (ڕەسافە)ی بەغداد دەستگیرکراوە، لە کاتێکدا کە دەیویست شێوازی ڕوخساری بگۆڕێت و بەرەو دەرەوەی پایتەخت ڕابکات. لە ئێستاشدا سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان لە دژی گیراونەتە بەر بۆ ئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کۆتاییدا ئامۆریم بێ دەنگی شکاند

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی تایلەندا و کەمبۆدیا دەکات

یاسین