zagros news agency

دابەشکردنی شایستە داراییەکانی ساڵی 2015ی جووتیارانی هەولێر دەست پێ دەکات

سایلۆی هەولێر ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە بەشێک لە پارەی ساڵی 2015یان لای سایلۆکە ماوە، ڕۆژی سێشەممە (2026/6/2) سەردانی سایلۆکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان، کە بڕیارە لە بانکی TBi خەرج بکرێت.

​بۆ وەرگرتنی چەکەکە، پێویستە خاوەن شایستەکە خۆی ئامادە بێت یان بریکارنامەی پەسندکراوی ئەمساڵی پێبێت، لە کاتی کۆچی دوایی خاوەن چەکەکەشدا، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی سەرجەم میراتگران پێشکەش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا پارە بلۆکراوەکانی ئێران بۆ ئاوەدانکردنەوەی خەلیج بەکاردەهێنێت

گوران

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ د. عادل باخه‌وان ده‌كات

یاسین