zagros news agency

نەتانیاهو بریاری هێرشکردنی دا

بنیامین نەتەنیاھو، ڕایگەیاند کە فەرمانی داوە سوپای ئیسرائیل ئامانجەکانی حیزبوڵڵا لە ضاحیەی باشووری بەیروت بۆردوومان بکات.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل، یسرائیل کاتس، نەتەنیاھو وتی ئەم بڕیارە دوای ئەوە دراوە کە بە پێی بانگەشەی تڵ ئەڤیڤ، حیزبوڵڵا بەردەوام بووە لە شکاندنی ڕێککەوتنی وەستاندنی ئاگری شەڕ.

لە هەمان کاتدا، سەرچاوە ئیسرائیلییە ئاگادارەکان ئاماژەیان کرد کە ئەم هەنگاوە بە هاوکاری و ڕێکخستنی لەگەڵ ئەمریکا وەرگیراوە، وەک چەند میدیای ئیسرائیلی ڕاپۆرتیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ضاحیەی باشووری بەیروت و هەندێک ناوچەی دەوروبەری، شایەتحاڵی جووڵەیەکی بەرچاوی کۆچکردنی دانیشتوان بوون، دوای ئەوەی ترسی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بڵاو بوویەوە. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەکانی چاودێری ئیسرائیل بەردەوام لە ئاسمانی پایتەختی لوبنان دەسوڕانەوە.

ئەم پەرەسەندنەی دۆخە سەربازییەکە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە هەوڵێکی نوێی ئەمریکی بۆ گەیشتن بە ڕاگرتنی ئاگری شەڕ لە لوبنان دەستپێکردووە. بەڵام واشنتن داوای لە حیزبوڵڵا کردووە سەرەتا هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل و هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بوەستێنێت.

لە لایەکی دیکەوە، نەتەنیاھو و کاتس ڕۆژی یەکشەممەش فەرمانی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە زەوییەکانیان لە باشووری لوبنان دا، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دەستی بەسەر قەڵای ستراتیژی «شقیف» داگرتووە؛ شوێنێک کە سەرپەرشتی ناوچەیەکی فراوان، لەوانەش ڕووباری لیتانی، دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح

سەرۆکی جەهەپە لە تورکیا داوای هەڵبژرانی پێشوەختە دەکات

یاسین

زیاتر لە 150 کۆمپانیای ئیماراتی به‌به‌های 2.57 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە كوردستان ده‌كه‌ن

دڵشاد