zagros news agency

‎ترامپ: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەردەوامن

سەرۆکی ئەمریکا، دووبارە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئیران بە باشی دەڕوات. ئەو لە پەیامێکدا لەسەر پلاتفۆڕمی تروث سۆشیال وتی کە تاران بە ڕاستی حەزی لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشنگتۆن هەیە و ئەو ڕێککەوتنەش بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی باش دەبێت.

ترامپ هەروەها هەوڵی دا دڵنیایی بەو کەسانە بدات کە گومان لە پرۆسەی گفتوگۆکان دەکەن. ئەو ئاماژەی بە هەندێک ئەندامی حیزبی دیموکرات و کۆماری کرد و وتی ڕەخنە و داواکارییە جیاوازەکانیان وەک خێراکردن یان دواخستنی گفتوگۆکان، یان بانگەشە بۆ جەنگ و دژایەتی جەنگ، کاری دانوستاندنی بۆ ئاڵۆز دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەی وتی: «بە ئارامی جێگام بدەن کار بکەم و نیگەران مەبن، لە کۆتاییدا هەموو شتێک بە باشی دەچێتە پێش.

لە پەیامێکی تری ئەمڕۆدا، ترامپ ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە گفتوگۆکاندا ڕێگریکردنە لە ئیران بۆ دەستگەیشتن بە چەکی ناوکی بە بەکارهێنانی یورانیۆمی زۆر پیتێنراو. ئەو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو ماددەی ڕوونی تێدا دەبێت کە ڕێگا بە تاران نادات چەکی ناوکی هەبێت.

لە بەرامبەردا، ئێران هەمیشە ڕەتی کردووەتەوە کە هەر پلانێکی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نووسه‌ر نه‌جمه‌دین قه‌راجی بۆ زاگرۆس: شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بوو

سەڵاح

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی: ئاگرەکەی سلێمانی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان

سەڵاح

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من کۆدەبێتەوە

یاسین