zagros news agency

‎تاران: ئێران هێشتا وەڵامی پێشنیاری ڕێککەوتنی ‎کۆتایی بە ئەمریکا نەداوەتەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستاندنی ئێران، سێشەممە، بۆ ئاژانسی هەواڵی «مهر» ڕایگەیاند کە تاران هێشتا وەڵامی پێشنیاری ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان نەداوەتەوە؛ ئەو ڕێککەوتنەی کە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان هەردوو وڵاتە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، گفتوگۆکان لەسەر دەقی کۆتایی ڕێککەوتنەکە هێشتا لە ناو دەزگا پەیوەندیدارەکانی تاران بەردەوامن. هەروەها ئاماژەی کرد کە ئێران پێشنیارەکە بە وردی و بە هەستیاری دەخوێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی بە باوەڕی تاران، ئەمریکا لە ڕابردوودا چەندین جار پابەند نەبووە بە پەیمان و ڕێککەوتنەکان، و هێشتا کێشەی نەبوونی متمانە لەنێوان هەردوو لایەن هەیە.

سەرچاوەکە وتی: «بە گوێرەی ئەزموونەکانی ڕابردوو، ئێران دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە هەر ڕێککەوتنێک سوود و دەسکەوتی ڕاستەقینە و هەستپێکراوی بۆ دەبێت.

لە لایەکی ترەوە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ دووشەممە ڕایگەیاند کە پێیوایە دەتوانرێت «لە ماوەی هەفتەی داهاتوو» ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بەدەست بێت بۆ درێژکردنەوەی وەستاندنی ئاگر و دووبارە کردنەوەی هاتووچۆ لە گەرووی هورمز.

ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆڕی ABC News وتی: «بارودۆخەکە باش دیارە و ئومێدبەخشە.»

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران لەوانەیە «باشتر بێت لە سەرکەوتنێکی سەربازی»، و زیادیکرد کە بابەتەکە سادە نییە، چونکە باس لە وڵاتێکی گەورە دەکرێت کە لە ژێر سایەی دوژمنایەتییەکی تونددا دانوستاندنی لەگەڵ دەکرێت.

لەبارەی کاتی تەواوبوونی تێبینی‌نامەی تایبەت بە دووبارە کردنەوەی هاتووچۆ لە هورموزیش، ترامپ وتی: «پێم وایە قسە لەسەر هەفتەی داهاتووە»، بەڵام ئاماژەی کرد کە هێشتا پەسەندی نەکردووە، چونکە پێویستی بە چارەسەرکردنی هەندێک خاڵی ماوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

​د. صلال گرگری: بەلێنا خزمەت و چاکسازیێ ددەم و داخوازا متمانە و پشتەڤانییا خەلکی دکەم

سەڵاح

چەند سەربازێکی ئێران لە بیابانەکانی سووریا کوژران

یاسین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی و لۆجستیی نوێی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

سەڵاح