دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نایاب و مێژوویی و بردنەوە پرێمەرلیگ و گەیشتن بەیاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستەی کارگێڕی یانەی ئارسێناڵ تەمای نوێکردنەوەی گرێبەستی مایکڵ ئارتێتا ڕاهێنەری یانەکەیان هەیە و دەیانەوێت لەم هاوینەدا هەموو کارەکان یەکلایی بکەنەوە و بەزووترین کات گرێبەستی نوێ ڕابگەیەنن.
گرێبەستی ئارتێتا هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت،بەڵام بەرپرسانی ئارسێناڵ دەیانەوێت گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2030 درێژ بکەنەوە و مووچەکەشی لە 10 ملیۆن پاوەندەوە بکەنە 19 ملیۆن پاوەند،کە بەو جۆرەش دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەخولی ئینگلیزی لەدوای پێپ گواردیۆلا،کە کۆتایی ئەم وەرزە مان سیتی جێهێشت.
سەبارەت بە خواستی مانەوەی ئارتێتا ڕۆژنامەی ئەتلەتیک ئاشکرای کردوە ڕاهێنەرەکە خواستی مانەوەی زۆرە،بەڵام دەیەوێت دوای پشووەکانی ئەم چەند ڕۆژە بچێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
“سەرکار ڕێبوار”

