zagros news agency

بەفەرمی زنجیرەی “Euphoria” کۆتایی هات

 

پلاتفۆرمی HBO ئەمریکی ڕایگەیاند، دوای بڵاوکردنەوەی وەرزی سێیەم و بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی زۆر و خەیاڵی لە بینەر، گەشتی زنجیرە بەناوبانگەکەی “Euphoria” بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی پێدەهێنێت. ئەم زنجیرەیە، کە سام لێڤینسۆن کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، دوای دابڕانێکی 4 ساڵە بە وەرزی سێیەم گەڕایەوە و یەکەم ئەڵقەی لە 12ی نیسان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “HBO Max” نمایشکرا، هەروەها ئەڵقەی نوێی زنجیرەکە لە ئێوارەی 24ی ئایار پێشکەش کرا.

 

پێش نمایشکردنی ئەڵقەی کۆتایی، چەندین دەنگۆ لە نێوان بینەراندا بڵاوبووەوە، هەندێک لەو بڕوایەدابوون، یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکان گیان لەدەست دەدات. تەنانەت دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کەسایەتی کاسی، کە سیدنی سوینی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، قاچی دەبڕێتەوە، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە پێشبینی ئەوەیان دەکرد ماددی، کە ئەلێکسا دیمی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، ببێتە قوربانی داهاتوو. بەڵام ڕووداوەکان بە شێوەیەکی دیکە گۆڕان و دەرکەوت، کەسایەتی نێت جاکۆبس، کە جاکۆب ئێلۆردی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، بە شێوەیەکی شۆکهێنەر کۆتایی پێهات.

 

یەکێک لە پیاوانی دەستە چەکدارەکان، کە نێت بڕی 1 ملیۆن دۆلاری قەرزدار بوو، بە زیندوویی لەناو تابووتێکدا لەژێر زەوی دەینێژێت.

 

لەکاتی هەوڵدان بۆ هەناسەدان لە ڕێگەی بۆرییەکەوە بۆ سەر زەوی، مارێکی جەرەسی دەچێتە ناو بۆرییەکە و گازێکی کوشندەی لێدەگرێت، ئەم دیمەنە بەردەوام مشتومڕی زۆری لە نێوان هاندەراندا دروست کردووە.

 

جاکۆب ئێلۆردی لەبارەی کۆتایی کەسایەتییەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەمە کۆتاییەکی ناوازە بوو، هەروەها ڕایگەیاند، جێهێشتنی زنجیرەکە تێکەڵەیەک بوو لە خەم و خۆشی، چونکە نێت هەڵەی زۆری کردبوو. هەر ئێستا بینەران لەسەر ئەم کۆتاییە دابەش بوون، هەندێکیان لەو بڕوایەدان، شێوازی مردنی نێت لە ڕووی درامییەوە تێرکەر نەبووە و تەنیا لاساییکردنەوەی فیلمە کارتۆنییەکان بووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فەزڵ شاکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وەزیری ڕۆشنبیری ستایشی ڕۆڵی هونەرمەند هۆزان جانێ دەکات لە پاراستنی زمانی کوردیدا

ART