zagros news agency

سبەی لە هەولێر کونسێرتێک ساز دەکرێت

بە مەبەستی ڕێزلێنان و بەرزنرخاندنی توانای هونەرمەندانی ناوخۆیی، بڕیارە ئێوارە کونسێرتێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک لە گۆرانیبێژی شاری هەولێر سازبکرێت. ئەم چالاکییە لەژێر چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، 

 

کۆنسێرتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی موزیک و کەلەپوور و بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر و بە سپۆنسەری میدیایی سەتەلایتی کوردستان ساز دەکرێت.

 

لە کۆنسێرتەکەدا زاهیر عومەر، ڕزگاری هەولێری، ئەندام محەممەد و یوسف کوردستانی چەند بەرهەمێک پێشکەش دەکەن.

 

ئەم چالاکییە هونەرییە بۆ هەمووان کراوەیە و بێ بەرامبەرە، کاتژمێر پێنجی ئێوارەی سبەی لە هۆڵی میدیی شاری هەولێر سازدەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مەهدی ئومێد یەکێک لە ناوە دیارەکانی سینەمای کوردی کۆچی دوایی کرد

ART

لە تونس گروپی شانۆی هەوار دوو خەڵاتی بەدەستهێنا

ART

لە هەولێر فیلمی “ژمارە ١٠” نمایش دەکرێت

ART