قائیمقامی قەزای پیرمام رایگەیاند، کە لە ناحیەی کۆرێ بە هۆی رووخانی دیوارێکی گۆرستان چوار ئافرەت بوونە قوربانی، یەکێک لە ئافرەتەکان گیانی لەدەست دا.
حامد ئیسماعیل، قایمەقامی قەزای پیرمام، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ناحیەی کۆرێ بە هۆی رووخانی دیواری گۆرستانێک چوار ئافرەت بوونە قوربانی، لەو کاتەشدا چوار ئافرەت لەوێدا تێدەپەرین و دیوارەکە بەسەریاندا رووخا.
هەروەها حامد ئیسماعیل، قایمەقامی ناحیەی کۆرێ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کو بە هۆی نەبووونی هیج مەنفەزێکەوە پالە پەستۆی ئاو دروست بووە، لە ئەنجامی رووخانی دیوارەکەشەوە چوار ئافرەت بوونە قوربانی، کە یەکێک لە ئافرەتەکان گیانی لەدەست دا و سیانی تریش بە سەختی زامداربوون.
رێباز یونس