zagros news agency

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نێردەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا دەکات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە “تۆم باراک” کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا.

سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست و ڕایگەیاند: “بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کارکردنی نزیک و هەماهەنگی زیاترم لەگەڵتان، بە مەبەستی برەودان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر.. پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکرد و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە

سەڵاح

خولی ئەڵمانیا.. ئەڵمانیا شکستی هێنا و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین

ماکرۆن: فەڕەنسا لە ئیدارەدانی داهاتووی غەزەدا ڕۆڵێکی تایبەت دەبینێت

یاسین