zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سوپای ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس”، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو کرد، بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو سەربازیان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێنان لە شاری هەولێر.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو دەکەم بۆ کۆچی دوایی دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانی کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێناندا لە هەولێر، گیانیان لەدەستدا”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و نزا و پاڕانەوەی بۆ خێزان و ئازیزانی ئەو دوو سەربازە هەیە. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە بایەخی پەیوەندییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: “ئێمە بە بەرزییەوە نرخاندن بۆ ڕۆڵ و کارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بەردەوامییان لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک پاشەکشەیان بەخۆوە بینی

سەڵاح

کۆمپانیای مێتا بەهۆی یاسا نوێیەکەی ئوسترالیا زیاتر لە 544 هەزار ئەکاونتی لەکارخستووە

سەڵاح

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیر کرا

یاسین