zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

ڕۆژی سێشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

لە سەرەتای دیدارەكەدا بەڕێز سەید عەممار ئەلحەكیم پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەر و بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفی كرد.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانیە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ توندکردنی ڕێکارە کردارییەکان ئەنجامدرا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان ده‌كات

یاسین

نووسه‌ر نه‌جمه‌دین قه‌راجی بۆ زاگرۆس: شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بوو

سەڵاح