سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو دەکەم بۆ کۆچی دوایی دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانی کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێناندا لە هەولێر، گیانیان لەدەستدا”.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و نزا و پاڕانەوەی بۆ خێزان و ئازیزانی ئەو دوو سەربازە هەیە. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە بایەخی پەیوەندییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: “ئێمە بە بەرزییەوە نرخاندن بۆ ڕۆڵ و کارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بەردەوامییان لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین”.

