zagros news agency

یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕەوانەی سووریا کرا

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ڕایگەیاند کە یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییان لە ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕەوانەی سووریا کردووە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: “فڕۆکەیەک کە ٣٢ ھەزار و ٥٠٠ تۆن پێداوێستی تەندروستی بە بەھای ٦٠٠ ھەزار دۆلار ھەڵگرتووە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق نیشتووەتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوە یەکەم فڕۆکەی یارمەتی مرۆییە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، گەیشتووەتە سووریا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ٣٠٠ ھەزار کەسی ئاسایی و نۆ ھەزار و ٣٠٠ ڕاوێژکاری پزیشکی لە سووریا، لە پێدوایستییە تەندروستییەکان، سوودمەندەبن.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٤دا، لە ڕێگای فڕۆکەوە، ٤٧ کاروانی یارمەتی تەندروستییان ڕەوانەی سووریا کردبوو.

 

AAa

هەواڵی پەیوەندیدار

لیۆنێل ڕیچی بەهۆی تێکچوونی تەندروستی کۆنسێرتێکی کۆتایی پێدەهێنێت

ART

سەیرترین بەقاچاخ بردنی پارە ئاشکرا دەکرێت

یاسین

داعش بە تەمای ژەهراوی‌کردنی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقە

یاسین