zagros news agency

ئەم جۆرە قاوەیە قەدەغەکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، دوای پشتڕاستکردنەوەی بوونی ماددەی قەدەغەکراوی (sibutaramine) لە قاوەی چوکلێتیدا، بە نووسراوێکی فەرمی قەدەخەی بازرگانی و فرۆشتنی ئەو جۆرە قاوەیەی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بە واژۆی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بازگە و بازاڕەکان کردووە و تێیدا قاوەی ‘چوکلێتی’ قەدەخە کراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە بازرگان و فرۆشیارانی ئەو جۆرە قاوەیە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە، چونکە بەپێی زانیارییەکان، قاوەکە ماددەیەکی کیمیایی مەترسیداری تێدایە و بە نایاسایی هاتووەتە هەرێمەوە.

پشکنینە تاقیگەییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) سەلماندوویانە کە قاوەی چوکلێتی ماددەی (sibutaramine)ـی تێدا زیاد کراوە، کە ئەم ماددەیە لەلایەن ڕێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان وەک FDA و EMA قەدەغەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو یارییانەی پلەی ستەیشن بۆ سیستەمی کۆمپیوتەر بەردەست دەکرێت

یاسین

وەزارەتی کارەبا: بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات

سەڵاح

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

یاسین