zagros news agency

مەحمەداوی: هەماهەنگی لە نێوان حەشدی شەعبی، بەرگری و ناوخۆدا هەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی پێکهاتە ئەمنییەکان

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریق یەکەم ڕوکن قەیس مەحمەداوی، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی وەرگرتنی زانیاری و داتاکانی “سەرایا سەلام” کۆتایی هاتووە و ڕێکارە فەرمییەکان بۆ چوونە ناو ڕیزەکانی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە. ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتدایە بۆ تێکەڵکردنی پێکهاتە چەکدارییەکان.
مەحمەداوی گوتی: لیژنەی تایبەت سەرجەم لیست و داتاکانی تایبەت بە سەرایا سەلامی وەرگرتووە، کە زانیاری تەواوی لەسەر ژمارەی چەکدارەکان، جۆری چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان تێدایە.
راشیگەیاند: سروشتی پەیوەندیی ئەم هێزانە گۆڕدراوە و کار دەکریت بۆ ئەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی سەرایا سەلام بخرێنە سەر ئەو هێزە ئەمنییانەی کە ڕاستەوخۆ بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە بەستراونەتەوە.
گوتی: کارەکان لە سەرانسەری عێراقدا بەردەوامن، و شاری سامەڕا وەک یەکەم نموونە و بنەما بۆ گواستنەوەی مەلەفە ئەمنییەکە بۆ سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا دەستنیشانکراوە، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوازێکی پیشەیی و نیشتمانی بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دەست‌هەبوونی لە تیرۆری ترەمپ دا ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنووری عێراق – سووریا كه‌وتنه‌ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

سەڵاح

شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کونسولخانه‌ی ڕووسیای كرد

سەڵاح