zagros news agency

مەحمەداوی: هەماهەنگی لە نێوان حەشدی شەعبی، بەرگری و ناوخۆدا هەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی پێکهاتە ئەمنییەکان

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریق یەکەم ڕوکن قەیس مەحمەداوی، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی وەرگرتنی زانیاری و داتاکانی “سەرایا سەلام” کۆتایی هاتووە و ڕێکارە فەرمییەکان بۆ چوونە ناو ڕیزەکانی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە. ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتدایە بۆ تێکەڵکردنی پێکهاتە چەکدارییەکان.
مەحمەداوی گوتی: لیژنەی تایبەت سەرجەم لیست و داتاکانی تایبەت بە سەرایا سەلامی وەرگرتووە، کە زانیاری تەواوی لەسەر ژمارەی چەکدارەکان، جۆری چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان تێدایە.
راشیگەیاند: سروشتی پەیوەندیی ئەم هێزانە گۆڕدراوە و کار دەکریت بۆ ئەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی سەرایا سەلام بخرێنە سەر ئەو هێزە ئەمنییانەی کە ڕاستەوخۆ بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە بەستراونەتەوە.
گوتی: کارەکان لە سەرانسەری عێراقدا بەردەوامن، و شاری سامەڕا وەک یەکەم نموونە و بنەما بۆ گواستنەوەی مەلەفە ئەمنییەکە بۆ سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا دەستنیشانکراوە، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوازێکی پیشەیی و نیشتمانی بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عارف ڕوشدی دەکات

سەڵاح

لە ماوەی کابینەی نۆیەم زیاتر لە هەشت هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون

سەڵاح