zagros news agency

ترەمپ : دانوستانەکان لەگەل ئێران بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەردەوامن

سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەردەوامن، و دووبارە جەختی کردەوە کە تاران هەرگیز چەکی ناوەکی بەدەست ناهێنێت.

ترامپ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەسەر فڕۆکەی سەرۆکایەتی وتی: «پێشکەوتنێکی گەورە لە دانوستاندنەکانمان لەگەڵ ئێراندا بەدەست هاتووە.» ئەو زیادیکرد: «ئێران چەکی ناوەکی نابێت. لە بارودۆخێکدا نییە کە بتوانێت ئەو جۆرە چەکە بەدەست بهێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی «تاس»، ترامپ دواتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی «Meet the Press»ی تۆڕی NBC News وتی کە ئێران هێشتا نزیکەی 21 تا 22 لە سەدی مووشەکەکانی خۆی هەیە.

ئەو وتی: «هەندێک مووشەک و هەندێک فرۆکەی بێ فڕۆکەوانیان هەیە. بە پێی ڕێژە، دەتوانم بڵێم نزیکەی 21 تا 22 لە سەدی مووشەکەکانیان ماوە. ئەوە ژمارەیەکی زۆرە، بەڵام وەک سەرەتای هێرشەکەمان نییە.»

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ١ی حوزیرانەوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەتوانرێ هەموو کالاکان هاوردە بکرێت

گوران

دەستەی دەستپاکی: 267 دۆسیەی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا کراون

سەڵاح

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێوەندیی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ دیمەشق هەیە

یاسین