هونەرمەند کاروان هەورامی نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی “یەک کەزی” لە کەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب و پلاتفۆرمە جیهانییەکان بڵاوکردەوە. ئەم بەرهەمە نوێیە بەرهەمێکی نیشتمانییە و تیشک دەخاتە سەر بەرخودان، ئازایەتی و یەکڕیزی گەلی کورد لە بەرامبەر ناحەزاندا.
تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن غەریب قادر و ئایهان دێریکەوە نووسراوە و ئاوازەکەی لەلایەن خودی کاروان هەورامییەوە دانراوە.
لە ڕووی تەکنیکیشەوە، نیهاد پرۆ کاری بەرهەمهێنان و میکس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە و دیمەنەکانی بە ژیریی دەستکرد بەرهەمهاتوون.
لە بەشێکی تێکستی گۆرانییەکەدا کە گوزارشت لە خۆڕاگری دەکات، هاتووە:
“یەک کەزی ب برن، خورتێن مە ب گرن
ب هزاران کەزی، دێ هێن ڤەهاندن
قەیدێن زیندانا، دێ هێن شکاندن
شەڕڤانێن کوردن، پێشمەرگە و مەردن
ئەم هەمی یەکن، وەڵات بەرنادەن”.
ئەم بەرهەمە پەیامی یەکگرتوویی نێوان کورد دووپات دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە بڕینی یەک کەزی (کە هێمایەکە بۆ ژن و بەرخودان)، هەزاران کەزی دیکەی لێ شین دەبێتەوە و ئیرادەی گەل بۆ ئازادی ناشکێت.

