zagros news agency

ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستێکی ٢ ملیار دۆلاری بۆ فرۆشتنی سیستەمی دژە درۆن بە کووەیت ده‌ربڕی

 

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕەزامەندی لەسەر ئەگەری فرۆشتنی سیستەمی پێشکەوتووی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و کەلوپەلی سەربازیی پەیوەندیدار بە وڵاتی کووەیت نیشان دا، کە بەهاکەی نزیکەی ١.٩٨ ملیار دۆلارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، ئەم گرێبەستە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی “فرۆشتنی سەربازیی دەرەکی” ئەنجام دەدرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لە پێناو پاڵپشتیکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکایە، لە ڕێگەی بەهێزکردنی تواناکانی کووەیت کە وەک “هاوپەیمانێکی سەرەکیی دەرەوەی ناتۆ” لە ناوچەکەدا هەژمار دەکرێت.
ئەم پاکێجە سەربازییە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی کووەیتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەکرێنە سەر وڵاتەکە. هەروەها دەبێتە هۆی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و پاراستنی ژێرخانە گرنگەکانی کووەیت.
بەرپرسانی ئەمریکی جەختیان کردووەتەوە کە ئەم فرۆشتنە نابێتە هۆی گۆڕینی هاوسەنگیی سەربازی لە ناوچەکەدا، بەڵکو تەنیا بۆ مەبەستی بەرگری و پاراستنی ئاسایشی کووەیت و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم سیستەمە نوێیانە یارمەتیدەرێکی سەرەکی بن بۆ هێزە ئەمنییەکانی کووەیت لە دەستنیشانکردن و تێکشکاندنی ئەو درۆنانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی یان بۆ مەبەستی هێرشکردن دێنە ناو سنوورەکانی ئەو وڵاتە.

 

ئاژانسەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

تۆم کروز خەڵاتی ئۆسکاری فەخری پێبەخشرا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART