zagros news agency

دوایین زانیاریەکان دەربارەی پێکانەکەی مێسی

دوای ئەوەی دەنگۆکان وا بڵاوکرانەوە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەهۆی پێکانەوە مەترسی هەیە تاکو بەشداری یاریەکانی داهاتووی تانگۆ بکات لەمۆندیال،لەو بارەیەوە ئەمڕۆ لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە لێدانێکی لەبەردەم میدیاکاندا.

سکالۆنی دەربارەی مێسی وتی؛ مێسی ئێستا تەندروستی باشە و لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانیش بەشداری کردوە،بۆ یاری داهاتووش ئەگەر هەیە چەند خولەکێک بەشداری بکات،ئەوکات دەیبینین،کە ئامادە دەبێت بەتەواوی یان نا،بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە ئامادەیە لە ئێستادا.

مێسی لەمساڵدا بەشداری شەشەمین وەشانی مۆندیال دەکات لەژیانی وەرزشی خۆی،کە بەئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە دوایین بەشداری و سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی دەکات بۆ پارێزگاری کردن لە نازناوە،کە ساڵی 2022 توانیان ببنە پاڵەوان لەسەر خاکی قەتەڕ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد سەڵاح لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە

یاسین

لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاندا بکات

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. دیخیا سەرکردایەتی فيورنتينای کردو شکستی بە بیگ میلان هێنا

یاسین