zagros news agency

ڕاوێژکاری زەیدی: حکومەت ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزی کڕینی دینار و کەمکردنەوەی هەڵاوسان

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕایگەیاند کە حکومەت بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزی کڕینی دینار و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان. ئاماژەی بەوەش کرد کە جێگیربوونی نرخی فەرمیی دۆلار، متمانەی بە دیناری عێراقی بەهێز کردووە.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی مەزهەر محەمەد ساڵح:
دابینکردنی کاڵاکان بە نرخی فەرمی: بەهۆی فەراهەمکردنی پێداویستیی بازرگانان بۆ هاوردەکردنی کاڵاکان لە ڕێگەی سیستمی فەرمیی بانکی و بەکارهێنانی یەدەگی دراوی بیانیی دەوڵەت، کاڵا هاوردەکراوەکان بە نرخێکی جێگیر و ڕێکخراو دەگەنە دەستی هاوڵاتیان، ئەمەش کاریگەریی بازاڕی ڕەشی کەم کردووەتەوە.
هۆکارەکانی مەترسی لەسەر دینار: ساڵح ڕوونی کردەوە کە کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی، زیادبوونی بێسەروبەری نەختینە، و پشتپەستنی تەواو بە داهاتی نەوت کە ئێستا کەوتووەتە ژێر سنووردارکردنی جیۆپۆلەتیکی و گرژییەکانی ناوچەکە، لە دیارترین ئەو هۆکارانەن کە فشار دەخەنە سەر بەهای دراوی نیشتمانی.
ستراتیژی بەهێزکردنی دراوی نیشتمانی: جەختی کردەوە کە بەرزکردنەوەی بەهای دینار بە بڕیاری کارگێڕیی خێرا نابێت، بەڵکو پێویستی بە چاکسازیی درێژخایەن هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت کار دەکات لەسەر هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی هاوتەریب (بازاڕی ڕەش)، چاکسازی لە سیستمی بانکی، و فراوانکردنی بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

یاسین

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح