zagros news agency

71%ی دەرچووانی ئافرەت لە ئێران بێکارن

نێوەندی ئاماری ئێران بڵاوی‌کردووەتەوە، ڕێژەی بێکاریی ئافرەتان لە ساڵی ڕابردوودا ٢٧.٨% و بۆ پیاوان ١٣.٥% بووە. بە واتایەکی دیکە ڕێژەی بێکاریی ئافرەتان دوو ئەوەندەی پیاوانە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی نێوەندی ئاماری ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوی کردۆتەوە، ساڵی ڕابردوو پشکی دانیشتوانی بێکاری دەرچووی بەشی خوێندنی باڵا لە نێو کۆی بێکاران ٢٧.١% بۆ پیاوان و ٧١% بۆ ئافرەتان بووە.
پێشتر ماڵپەری”فەردای ئێقتساد” لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەم بابەتە نووسیبووی: لە بەرانبەر هەر 100 پیاوی کرێکار لە ئێراندا، نزیکەی 14.1 ئافرەتی کرێکار هەیە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە لە کەرتەکانی وەک دارایی و بیمە، تەندروستی و پەروەردە، کار دەکەن.
بەرزترین ڕێژەی بێکاری لە شارە جیاجیاکانی ئێران ڕاگەیەندراوە و بەپێی ئەو ڕێژەیە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، هورمزگان، لوڕستان، چوارمەحاڵ، بەختیاری و کرماشان بەرزترین ڕێژەی بێکارییان هەیە.
هەروەها پارێزگاکانی مازەندەران، خوراسانی ڕەزەوی، تاران، خوراسانی باشوور و ئیلام وەک ئەو شارانەن لە ساڵی ڕابردوودا کەمترین ڕێژەی بێکاریی دانیشتوانی تەمەن ١٥ ساڵ و سەرووتریان تۆمار کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی

سەڵاح

داواکارییەکی پەرلەمانی بۆ زەیدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی “حکومەتی کاربەڕێکەر”

سەڵاح

 ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە

سەڵاح