وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت: بەپێی یاسای خانەنشینی تەمەنی خانەنشینی بۆ فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست 60 ساڵە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەبارەت بە تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی گرێبەست، دووپاتی دەکاتەوە، تەمەنی یاسایی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەرانی لە هەرێمی کوردستان 60 ساڵە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەکرێن.
پێویستە فەرمانبەرانی گرێبەست لە تەمەنی 60 ساڵی کۆتایی بە ڕاژەیان بهێبرێت لە خزمەت و ڕەوانەی خانەنشینی بکرێن، چونکە لەدوای تەمەنی 60 ساڵی زیاتر هیچ خزمەتێکیان بۆ هەژمار ناکرێت.
خانەنشیبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست بەمشێوەیە: بە 75%ـی مووچەکەی خانەنشین دەبێت، به مەرجێک خزمەتی له 15 ساڵ کەمتر نەبێت و 15 ساڵ لێبڕینی خانەنشینی دابێت، ئەگەرنا لەکاتی خانەنشین بوون 10%ـی مووچەی 15 ساڵی لێ وەردەگیرێتەوە.

