شێوەکار ئەحمەد نەبەز، بەشداری خۆی لە چوارەمین خولی پیشانگەی نێودەوڵەتی ئارتیادە ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی 2026 لە شاری ڤالێنسیای وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە بچێت.
“ئارتیادە” کە دامەزراوەیەکی ڕۆشنبیری و هونەری قازانج نەویستە و مێژووەکەی بۆ ساڵی 1996 دەگەڕێتەوە، بە یەکێک لە گرنگترین پلاتفۆرمە جیهانییەکان دادەنرێت بۆ کۆکردنەوەی هونەرمەندانی دەستەبژێر لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە.
چالاکییە کە بە ئۆڵۆمپیادی هونەری ناسراوە، ئامانجی دروستکردنی پردێکی پەیوەندییە لە نێوان گەلاندا لە ڕێگەی داهێنانە هونەرییەکانەوە.
ئەم پیشانگەیە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و نیشاندانی باشترین بەرهەمە هونەرییەکان کە لە وڵاتانی جیاوازەوە هەڵدەبژێردرێن.

