په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی پاڤیل و قوباد ده‌یكه‌ن یاریكردنه به سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌ریكی مافیا گه‌ری و چه‌ته‌گه‌رین ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه كوردستان بكه‌نه ئامانج.
سه‌عید هه‌ركی، بۆ زاگرۆس، گوتی: “ئێستا یەکێتی خۆی لەژێر رەحمی تەسفیە و لەناو بردن دایە! ئه‌وه‌ش به دیكتاتۆریه‌تی و مافیاگه‌ری هه‌ردوو پاڤێل و قوباد ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌ده‌ست هاتووه له‌ناوی به‌رن، باڤێڵ هەم مەترسیە لەسەر یه‌كێتی و هه‌میش له‌سه‌ر كوردستان چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌یكات و له‌هیچ ناگه‌رێته‌وه.
گوتیشێ: “لەبارەی حزب هیچ شتێک نەماوە بەناوی یەکێتی، خۆی یەکێتی ئەسیر کردووە لەژێر هێزی داپلۆسێنەری و سەرکوتکار و ستەمکار.
هەروەها بافل لەئێستادا بەشێکە لە تۆری بازرگانی ماددەی هۆشبەر و بەرهەم هێنەری و وه‌ك مافیا ده‌ستی كردووه به كوشتن و له‌ناوبردنی نه‌یارانی سیاسی خۆی بۆیه پێویسته ئه‌و مافیاگه‌ری و چته‌گه‌رییه‌كان كۆتایی سنوورێكی بۆ دابنرێت.

