zagros news agency

ڕێبەری کۆریای باکوور سەردانی هێڵی بەرهەمهێنانی نوێی مووشەکی کرد

 

کیم جۆنگ ئوون، ڕێبەری کۆریای باکوور، سەردانی نوێترین هێڵی بەرهەمهێنانی مووشەکی وڵاتەکەی کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور، کیم لە کاتی سەردانەکەدا ڕایگەیاند کە تواناکانی کۆریای باکوور لە بەرهەمهێنانی مووشەکدا بە خێرایی لە گەشەسەندندایە.

ڕێبەری کۆریای باکوور، کە هاوپەیمانی ڕووسیایە، ڕایگەیاند کە سێ بەرنامەی درێژخایەن بۆ توانا مووشەکییەکان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە گوتەی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی کۆریای باشوور و وڵاتانی ڕۆژئاوا، کۆریای باکوور لە جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا، مووشەک و کەرەستەی دیکەی سەربازیی خستووەتە بەردەستی مۆسکۆ و هەروەها هەزاران سەربازیشی بۆ پشتیوانی ڕووسیا ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ کردووە.

بە باوەڕی لیم ئوول چۆل لە دامەزراوەی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوور لە زانکۆی “کیونگنام”، ڕێبەری کۆریای باکوور بە دەرخستنی پێشکەوتنەکانی وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی مووشەکدا، هەوڵی پیادەکردنی سیاسەتی بازدارندگی دەدات بەرانبەر کۆریای باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم شارەزایە دەشڵێت کیم هەروەها بەم کارەی نیشانی دەدات کە کۆریای باکوور لە ڕێڕەوی بەدیهێنانی بەرنامە پێنج ساڵییەکەی بەرهەمهێنانی مووشەکدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئولیانۆڤ: ئەگەر ئەمریکا بەدوای ڕێککەوتندایە، دەبێت بۆ چەندین خولی دانوستان ئامادە بێت

یاسین

شارۆخان بە فیلمی “King” دەگەڕێتەوە

ART

لەبارەی تەندروستی عادل ئیمامەوە؛ پەیامێکی فەرمی لە نەقیبی هونەرمەندانەوە

ART