zagros news agency

هاری کەین ژمارەیەکی پێوانەیی دوای 100 ساڵ دەشکێنێـت

دوێنێ لەمیانەی ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ مۆندیال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی نیوزلەندا بوویەوە و توانیشی یاریەکە بە تاکە گۆڵێکی هاری کەینی ئەستێرەی هەڵبژاردەکە یاریەکە بباتەوە و هەفتەی داهاتووش کۆتا یاری خۆیان بەرامبەر کۆستاریکا ئەنجام دەدەن و ئامادەکاریەکانی مۆندیال تەواو دەکەن.

شایەنی باسە هاری کەین بەو گۆڵەی تۆماری کرد توانی ڕیکۆردێکی مێژوویی بشکێنێت دوای 100 ساڵ،شازادەکەی ئینگڵاند توانی گۆڵی ژمارە 67 لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی بنووسێتەوە،وەک یەکەم یاریزانی ئینگلیزی ڕیکۆردی دیکسی دین ئەفسانەی یانەی ئیڤەرتۆن بشکێنێت،کە لە ساڵی 1927توانی ئەو ڕیکۆردە تۆمار بکات.

هاری کەین لەگەڵ بایرن میونخ لەم وەرزەدا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و تا قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ چوون،وە توانیان بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا بەدەست بێنن،بۆ مۆندیالیش چاوەڕوان دەکرێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

  1. “سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خیتافی نیازی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیای هەیە

یاسین

مێلیتاو دووچاری پێکان بۆتەوە

یاسین

گواردیۆلا لە کۆتا ساتەکاندا بردنەوەی گرەوەکەی لەبەرامبەر ئارتێنتا لەدەستدا

یاسین