zagros news agency

ئەندامێکی لیژنەی نەزاهە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بەردەوامە

 

حامید فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لیژنەکەیان بە تەواوی لەگەڵ ڕێڕەوی حکومەتەکەی عەلی زەیدیدایە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمجارە جیاوازییەکی ڕیشەیی هەیە، چونکە هەڵمەتەکە بەرپرسە باڵاکانی گرتووەتەوە و گەورەترینە لە جۆری خۆیدا.
فەتلاوی ڕوونیکردەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ عەدنان جومەیلی بریکاری دەستبەسەرکراوی وەزارەتی نەوت بە نهێنی بەڕێوەدەچن. تا ئێستا بە فەرمی ناوی دەستگیرکراوەکان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە چەندین بەرپرسی سیاسی دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی دادگای نەزاهە، تەنها لە دۆسیەی جومەیلیدا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و 31 ملیار دیناری عێراقی دەستی بەسەردا گیراوە کە بەشێکی لە ناو کێڵگەیەکدا شاردرابووەوە.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە تا ئێستا 43 بەرپرس و سیاسی دەستگیرکراون کە هەندێکیان بە کەفالەت ئازادکراون، و لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا کەسایەتییەکانی “پلە یەک” ڕووبەڕووی دەستگیرکردن دەبنەوە. لیژنەی نەزاهە داوای کردووە کە حکوومەت ڕادەستی هیچ گوشارێکی سیاسی نەبێت.
هاوکات میدیای فەرمی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا 47 بەرپرس و پەرلەمانتار لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

١٤ وڵات پڕۆژەی نوێی شارۆچکەسازیی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی ڕۆژاوا مەحکووم دەکەن

سەڵاح

لە هێرشێکی ئاسمانی 30 چەکداری حەشد کوژران

دڵشاد

ئوستین: حەماس بۆ کوژرانی ٦ دیلەکە باجی قورس دەدات

سەڵاح