zagros news agency

بەهۆی یاری هۆڵەندا و مەغریب خوێندن لە مەکسیک ڕادەگیرێت

قەرار وایە بەرەبەیانی 30 مانگ کاتژمێر 4:00 هەڵبژاردەی مەغریب و هۆڵەندە لەسەر یاریگای باکۆمەری وڵاتی مەکسیک ڕووبەڕووی یەکتری ببنەوە لە قۆناغی 32ی مۆندیال،کە لەبەر ئەم هۆکارەش شارەوانی نیڤۆ لیۆن بڕیاریاندا لەڕۆژی بەڕێوەچوونی یارییەکە خوێندن ڕابگرن.

هۆکاری ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ قەڵەباڵغی و جەنجاڵی زۆر،که هاندەرێکی زۆری هۆڵەندا و مەغریبی ئامادەی یارییەکە دەبن و لەپێناو ئاسانکاری هاتوچۆ و دروست نەبوونی گرفتی گەورە ئەم کارەیان کردوە،وە جگە لەوەش دەوامی بەشێکی فەرمانگە حکومیەکانیش ڕادەگیرێت لەگەڵ ڕاگرتنی کار لەبەشێکی کەرتە تایبەتەکان بەتایبەت ئەو ناوچانەی دەکەونە نزیک یاریگا و کارەکان لەبەشی دەرەوە دەکەن.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بێت تاکو ئێستا زیاتر لە 15 هەزار هۆڵەندی سەردانی ولایەتی نیڤۆ لیۆنیان کردوە و هاتنیان بەردەوامە،ئەمە جگە لەهەزاران هاندەری مەغریبی،کە ئامادەی یارییەکە دەبن.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

خولە ئەڵمانیا.. بایرن دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر فرانکفۆرت لەدەستدا

یاسین

پلانی تایبەت بۆ ڕۆدری داندراوە

یاسین