ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لەهەوڵێکی نوێیدا ڕایگەیاند یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئێلیوت ئەندەرسۆنی ئەستێرەی یانەی نۆتینگهام فۆرێست تەواو کردوە یاریزانەکە لە ئەمریکا بە مۆڵەتی ستافی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە و بەسەرکەوتووانەش تەواو بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز گرێبەستە بەبڕی 153 ملیۆن یۆرۆیە و بەمەش دەبێتە گرانترین گرێبەستی یانەکە
ئێستا ئێلیوت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەمۆندیال یاری دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لەدوای مۆندیال گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی ببێتە فەرمی و ڕابگەیەندرێت.
ئێلیوت ئەندەرسۆنی تەمەن 23 ساڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ نۆتینگهام ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و لەکۆی 48 یاری 4 گۆڵ و 7 ئەسیستی هەبووە،یەکێکە لەیاریزانە گرنگەکانی ئێستای هەڵبژاردەکەی.
“سەکار ڕێبوار”

