zagros news agency

حکومەتی عێراق: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “صولة الفجر” ٢١ بەرپرس و سەرمایەدار دەستگیرکراون

حکومەتی عێراق بە فەرمی دەستپێکردنی یەکێک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی ڕاگەیاند. حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەت، ئاشکرای کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراواندا بە ناوی (صولة الفجر – هێرشی بەرەبەیان)، تا ئێستا ٢١ کەس دەستگیرکراون و گەڕان بەدوای ژمارەیەک تۆمەتباری دیکەی هەڵاتوودا بەردەوامە.
عەبوودی گوتی: هەڵمەتەکە کە لە بەغدا و چەند پارێزگایەک بەڕێوەچوو، بەرپرسانی سیاسی، پەرلەمانتاران و پیاوانی کار (سەرمایەدار)ی گرتووەتەوە کە تۆمەتبارن بە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و قاچاخکردنی ملیارەها دۆلار بۆ دەرەوە.
عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپراسیۆنەکە پشتی بە دانپێدانانەکانی تۆمەتبار (عەدنان جومەیلی) بەستووە، کە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا پەردەی لەسەر تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی لاداوە و ناوی چەندین کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری درکاندووە.
گوتەبێژی حکومەتی عیراق دەڵێت: عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ کردنەوەی هەژمارێکی بانکی تایبەت، بە مەبەستی دانانی ئەو پارانەی کە لە گەندەڵکاران وەردەگیرێتەوە.
بەردەوامی هەڵمەتەکە: سەرۆکوەزیران جەختی کردووەتەوە کە ئەمە تەنها “قۆناغی یەکەم”ی کارەکانە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ دەستنیشانکردنی هەموو ئەو کەسانەی لە ئاستە باڵاکانی دەوڵەتدا دەستیان لە گەندەڵیدا هەیە.
راشیگەیاند: ئەم ئۆپراسیۆنە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و پەرلەمان جێبەجێ کراوە، و وتەبێژی حکوومەت ڕەتی کردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە سەردانی مانگی داهاتووی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتۆن هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

کۆمیسیۆن 40 کاندیدی لە هەڵبژاردن دوورخستەوه

دڵشاد

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بڕیارەکانی سوودانی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەڵاح