رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ئه‌م به‌شه‌ی خاك و نیشتیمانه‌ی كوردستان ، كه هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه، به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدانه ، هه‌موو ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هه‌ر له په‌رله‌مان و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی دیكه ، موڵكی گه‌لی كوردستانه نه‌ك حزب و لایه‌نێك ، ئه‌وانه‌ی له رابردوو و ئێستا به زێهنیه‌تی حزبایه‌تی به‌رته‌سك و مامه‌ڵه چاره‌نووس و بازرگانی به ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و دژی هه‌موو به‌ها دیموكراسییه‌كانی ده‌وستنه‌وه و هه‌وڵی زیانگه‌یاندن به ئه‌زموونی كوردستان ده‌ده‌ن ، نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌ڵكو خزمه‌تی به‌رژوه‌ندیی و مه‌رامی دوژمنانی كوردوكوردستان ده‌كات
به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و سه‌رنجدان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 20ی10ی2024 ، دوای هه‌وڵێكی زۆری پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ندێك لایه‌ن هه‌تا ئێستا له نێو خه‌وه‌نی رابردوودا به‌جێێ مابن و بیانه‌وێت به‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و هاوپه‌یمانی زۆره ملێی، هه‌رێمی كوردستانیان ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی چه‌قبه‌ستوویی وبنبهستی سیاسی له به‌رژوه‌ندی نه‌یارانی كوردستان كردۆته‌وه ، مه‌رام تێیدا ڕێگریكردنه له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ،چه‌ندین جار ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گشت هێزولایه‌نه سیاسیه‌كانی كردووه هه‌تا ئه‌وانه‌ی ته‌نیا یه‌ك كورسییهكیانیش هه‌یه ، هه‌نگاو بنێن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ، به‌ڵام تا ئێستا جگه له به‌یاننامه و هه‌ندێك هه‌وڵی لاواز دۆخه‌كه هه‌ر به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ماوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش زیانی به دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یاندووه ؛ چونكه نه‌یارانی كوردستان هه‌ندێك لایه‌ن وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كار دێنن ، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رلمان و دامه‌زراوه‌كانی بارمته بكه‌ن و له به‌رژوه‌ندیی خۆیان به‌كاری بهێنن نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان
دوای 35 ساڵ له ئه‌زموونی حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستا ن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه ، هه‌ندێك لایه‌نی لاواز و خۆپه‌رست له بیریان چووه ئه‌گه‌ر له رابردوو پارتی له پێناو پارێزگاریكردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه باجی به ده‌نگ و كورسی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه ئێستاش ده‌یانه‌وێت به هه‌مان زێهنیه‌تی 50 به 50ی جاران یان 39 به 38ی ئێستا جارێكی دیكه خۆسه‌پێنه‌رانه ویسته ناڕه‌واكانیان به سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاساییه‌كاندا زاڵ بكه‌ن ، دۆخێكی خراپیان خوڵقاندووه تا وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان كارا نه‌كرێته‌وه و هه‌رگیزیش ره‌چاو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان ناكه‌ن و حزبی كه‌سی به‌سه‌ریاندا زاڵه، مه‌رامیانه ره‌وشی كوردستان بخه‌نه قۆناغێكی مه‌ترسیدار و بۆشاییه‌كی گه‌وره ، بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی نه‌ك له پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ونیشتیمان
ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌بینرێت ململانێیه‌كی سیاسییه نیه به‌ڵكو به‌كارهێنانی هێزه بۆ زیان گه‌یاندن به په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی ؛ بۆیه كاتی ئه‌وه هاتوو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو چین و توێژه‌كانیانه‌وه له پێناو پارێزگاریكردن له شكۆ ی په‌رله‌مان و ئیراده و دیموكراسی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بنوێنن وڕێگری بكه‌ن له‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن ؛ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌كه‌ی بافڵ و نه‌وه‌ی نوێی شاسوار ده‌كرێت ، نه‌ك هه‌ر هاوپه‌یمانی نیه به‌ڵكو ده‌ستێكی ده‌ره‌كی له پشته بۆ دروستكردنی فشاری سیاسی له پێناو لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌روه‌ها زیانگه‌یاندن به پرۆسه‌ی دیموكراسی و نه‌مانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی ته‌ندروست ، به‌كارهێنانی ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕه‌زای وه‌ك كارتێكی گوشار بۆ زیانگه‌یاندنه به دیموكراسییه‌ت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ، ئه‌و لایه‌نانه نه‌ك هه‌ر زیانیان له پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان داوه ، به‌ڵكو به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌چاوی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نیشتیمانی وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی كوردستان نه‌كردووه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی راستپێدرابن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌و دامه‌زراوانه بگه‌ێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن وه‌كو كارتێكی گوشاریش به‌كاربهێنن، له‌هه‌مانكاتیشدا هێزه و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان له دژی هه‌موو جۆره هاوبه‌شییه‌كه به‌تایبه‌تی كه یه‌كێتییه‌كه‌ی بافڵ كه له‌ماوه‌ی رابردوو به ناوی هاوبه‌شییه‌وه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی ساخته و له دژی دامهزراههكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی خراپه كردیان ، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێك به‌ده‌ست بێنن ،ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر جۆرێك خیانه‌ته ،به‌ڵكو دژایه‌تیكردنه له كاروههنگاوهكانی حكوومه‌تی كوردستانه
ئێستا به‌ڕێگه‌ی ناچاركردنی لایه‌نێكی دیكه ،هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ڕێگریكردن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ، هۆكاره‌كه‌شی و دانانی مه‌رج و داواكاری قورس بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی تر 50 به 50 به جۆرێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه و سووكایه‌تی به ده‌نگ وئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگڕن ، هه‌روه‌ها به زێهێنیهتی پۆپۆلیستی و ڕێككه‌وتنی زۆره ملێ له زیندان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنێكی فێڵباز له ده‌نگی خه‌ڵك و دیموكراسی ، بۆیه ناكرێت چیتر له ژێر هیچ بیانوو و پاساوێكدا ڕێگه بدرێت یاری به ده‌نگی خه‌ڵك بكرێت ، هه‌رچی زووتر له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ونیشتیمان ده‌ست به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌نگاو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی كوردستان بكرێت و پێچه‌وانه‌كه‌ی خیانه‌ته له نه‌ته‌وه و نیشتیمان

