zagros news agency

ئەستێرەیەکی هەرێم ئەستێرەیەکی ئیتاڵیا وەردەگرێت

بەهرە محەمەد

خەڵاتی «ئەستێرەی ئیتالیا» (Ordine della Stella d’Italia) یان ڕێکخراوی ئەستێرەی ئیتالیا، یەکێکە لە گرنگترین و بەرزترین خەڵاتە فەرمییەکانی کۆماری ئیتالیا.

ئەم خەڵاتە لەلایەن سەرۆکی کۆماری ئیتالیا دەبەخشرێت بەو کەسایەتییانەی، زۆرجار لە دەرەوەی ئیتالیا، کە ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە یاخود پشتیوانیکردنی هاوکارییە دیپلۆماسی، ئابووری، زانستی، کولتووری یان مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی ناو و پێگەی ئیتالیا لە ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەم خەڵاتە یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٧ بە ناوی «ڕێکخراوی ئەستێرەی هاوبەشی ئیتالیا» (Order of the Star of Italian Solidarity) دامەزرا، دوای کۆتایی هاتنی شەڕی دووەمی جیهان، بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی یارمەتییان دا ئیتالیا دووبارە خۆی بنیات بنێتەوە. پاشان لە ساڵی ٢٠١١ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «ڕێکخراوی ئەستێرەی ئیتالیا»
و ئەرکی سەرەکیی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئیتالیا دیاریکرا.

لە پلەکانی ئەم خەڵاتەدا، «Cavaliere di Gran Croce» (Knight Grand Cross / پلەی سوارچاکی گەورە) یەکێکە لە بەرزترین پلەکانە، و تەنها بە کەسایەتییە ناوازە و بەرزەکان دەدرێت کە خزمەتێکی گەورەیان بۆ هاوکاری و پەیوەندییەکانی ئیتالیا کردووە.

نێچیرڤان بارزانی ئەم پلە بەرزەی وەرگرتووە، بەهۆی ڕۆڵی دیاری لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و پشتیوانیکردنی دیپلۆماسی، ئاشتی و هاوکاری نێودەوڵەتی.
حکومەتی ئیتاڵیا لە ڕێگەی قونسوڵگەریەوە لە شاری هەولێر لە ٨/٧/٢٠٢٦ لە مەراسیمێکی تایبەت بەرزترین مەدالیای رێزلێنانی وڵاتی خۆی پێشکەشی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد . مەدالیای ئەستێرەی ئیتاڵیا Order of the star of Italy
وەک خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١١ دامەزرا وەک بەرزترین خەڵاتی رێزلێنان کە بە بڕیاری سەرۆکی ئیتاڵیا ساڵانە دەبەخشرێتە کەسایەتیە جیاوازەکانی کۆمەڵگە کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە بوارێکی تایبەت کە خزمەتی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی و خزمەتی وڵاتەکە و ڕۆلی نێودەوڵەتی هەبێت ، ئەم خەڵاتە ساڵانە پێشکەشی چەندین کەسایەتی و دیبلۆماتکار و سیاسەتڤان و کەسایەتیە جیهانیەکان کراوە وەک سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان Antonio gutters و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا Christine legarde و چەندین کەسایەتی تری جیهانی .
ئەم خەڵاتە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە یاخود کۆسوڵەکانی ئیتاڵیا ، پێشنیار دەکرێت تاکو کەسایەتیەک هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی ئەو خەڵاتەی پێشکەش بکرێت ، بۆ ئەم ساڵیش ئەم خەڵاتە پێشکەشی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی کرا ، هۆکاری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵانەی کە ڕۆلی هەبووە لە کارکردن بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلان و نەتەوە و پێکهاتەکان و رۆلی نێچیرڤان بارزانی لەم کارەدا هەمیشە بە بەرزی هەڵسەنگێنراوە لە دنیای دەرەوەدا . جگەلەمەش هۆکارێکی تری وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەگەرێتەوە بۆ سەرکەوتنی هەوڵە دیبلۆماسیەکانی نێچیرڤان بارزانی کە لە ڕابردوودا بینیویەتی لە ناوچەکە و لە کۆتایهێنان بە کێشە و گرفت و شەڕ و کوشتاری گەورەی ناوچەکە کە بە هەوڵی جەنابیان توانراوە چارەسەری زۆر پرسی گەورە بکرێت و کۆتایی بە زۆر شەڕ و ناکۆکی بهێنرێت لە ناوچەکەدا ، بەتایبەتی لە پرسی شەڕی سوریا و عێراق و چەندین پرسی تردا کە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بووەتە هۆکارێکی گەورەی کۆتایی پێهێنانی شەڕ لە ناوخۆی وڵاتان و ناوچەکەدا. یەکێکی تر لە هۆکارەکانی وەرگرتنی خەڵاتەکە بریتی بوو لە هەماهەنگی و هاوکاری کردن لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیا لە پرسی شەڕی تیرۆر و شەڕی داعش کە نێچیرڤان بارزانی لەم پرسەشدا بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە لە گفتوگۆدا بووە بۆ ئەوەی پاڵپشتی وڵاتان بکرێت لە کۆتایی هێنان بە تیرۆرستان کارکردنی پێکەوەیی بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئارامی ناوخۆی وڵاتان دوور لە شەڕ و تیرۆر ، جگەلەمەش خودی نێچیرڤان بارزانی دیبلۆماتکارێکی سەرکەوتووی نێودەوڵەتیە لە بواری سیاسەت و دەوڵەتداری و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ولاتان لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی و ئاشتی و لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان بەردەوامیش لە کۆنفرانس و کۆنگرەکانی جیهانی بانگهێشتکراوە و ڕێز لە بۆچوون و پێشنیازکردن بۆ پرسی ئاشتی جیهانی کراوە . ئەم خەڵاتەی ئیتاڵیا بۆ سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لەم قۆناغەدا زۆر مانا هەڵدەگرێت ڕەنگە گرنگترینیان بریتی بێت لە بوونی پەیوەندی دۆستانە و پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی ئارام و هەرێمێکی پێشکەوتوو ی نموونەیی لە پێکەوەژیان و پێکەوە کارکردنی نەتەوەو ئاینەکان بۆ دروستکردنی ژیانێکی خۆشتر ، ئەم خەڵاتە هەنگاوێکی گرنگیشە بۆ وڵاتانی تریش کە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بن لە رووی سیاسی و کۆتایی هێنانی کێشە و جیاوازیەکان دەکرێت لە داهاتوودا پاڵپشتی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت و ئەم لێکتێگەیشتنەی پێکەوە کارکردن زیاتر بایەخی پێبدرێت . ئەم خەڵاتە جیهانیە و گرنگەی ئیتاڵیا بۆ سەرۆکی هەرێم مانای زیاتر لەخۆ دەگرێت کە دەلالەتە لە بوونی پەیوەندی دۆستانە و بەردەوامی ئیتاڵیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، لەم خەڵاتەدا ئیتاڵیا پێمان دەڵێت ئێمەش دۆستێکی گەورەی پاڵپشتی هەرێمی کوردستانین ئیتاڵیاش هەر لە شەڕی دژ بە تیرۆرستان هاوکار و پاڵپشتێکی گەورەی هەرێمی کوردستان بووە بەردەوامیش پاڵپشتی مافی گەلی کوردستانی کردووە بە بەخشینی ئەم خەڵاتەش دووبارە کردنەوەی ئەم پاڵپشتیە کە بە جیهان دەلێت ئێمە دۆستی کورد و پاڵپشتی هەنگاوەکانی سەرکردایەتی کوردین بۆ پێکەوەژیان و کارکردنی هاوبەش لە داهاتوودا ، نێچیرڤان بارزانی بەم کارێزمایەی هەیەتی لە دروستکردنی کاریگەری لەسەر وڵاتان تا کار بکەن بۆ پاڵپشتیکردنی دۆزی کورد لەلایەک و کۆتایی هێنان بە کێشەکان لەلایەکی ترەوە ، بۆ هەموو کوردیش گرنگیەکی گەورەی هەیە چونکە بەم خەڵات و ڕێزلێانەی ئیتاڵیا زیاتر کێشەکانی کورد بایەخی زیاتری پێدەدرێت لەلایەکی تریشەوە ڕۆل و پێگەی کورد بەهێزتر بێت لەناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا ، ئەم خەڵاتە بۆ کوردەکانی پارچەکانی تریشەوە گرنگی خۆی هەیە چونکە خودی نێچیرڤان بارزانی چ وەک سەرۆکی هەرێم چ وەک سەرکردەیەکی کورد چ وەک دیبلۆماتکارێکی نێودەوڵەتی بەردەوام کاری کردووە بۆ چارەسەری پرسی کورد لەهەر پارچەیەکی تری کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی کوردەکانی تری وڵاتانی دەوروبەر بەردەوام لە گفتوگۆ و هەوڵدان بووە بۆ ئەوەی گەلی کورد لەگەڵ ئەو نەتەوانەی تر بە شێوەی ئاشتیانە پێکەوە بژین لە چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستووریدا ئەم خەڵاتەی ئیتاڵیا بۆ خودی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم ئەوەمان پێ دەڵێت کە کوردیش خاوەنی سەرکردە و سەرۆکی لێهاتوو خاوەن توانا و پێگەی گەورەن لەنێو کۆمەڵگەی جیهانیدا ، ئاماژەیەکیشە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و خودی وڵاتێکی وەک عێراق کە بوونی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەستکەوتێکی گشتیە و دەتوانرێت لە چارەسەری زۆر لە پرسی گرنگ پشتی پێ ببەسترێ و رای ئەو بەهەند وەربگیرێت بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و گرفتەکان لە هەمووی گرنگتر ئەوەی کە لە ڕابردوودا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کاریکردووە بۆ خزمەتی پێکەوەژیان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و کەسایەتیە جیهانیەکان بۆتە هۆکارێک تاکو وڵاتانی تر ڕێز لەم کارکردنەی بگرن و کاربکەن بۆ ئەوەی پاڵپشتی ئەو هەنگاوانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بن لە زۆر پرسی تری ناوچەکەدا ، دەبینین لە زۆربەی کۆنفرانس و کۆبوونەوەکانی جیهانی بانگهێشتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکرێت بۆ بەشدار بوونی لەو کۆبوونەوەو کۆنفرانسە جیهانیەکان کە سەرۆک و سەرکردە جیهانیەکان لەبارەی داهاتوو بڕیار دەدەن ، لەزۆربەی کۆنفرانس و کۆبوونەوەکانیش بۆچوون و تێروانینی سەرۆکی هەرێم لەسەر ناوچەکە و چارەسەری پرسە ئاڵۆزەکان بەهەند وەرگیراوە لە زۆربەی کێشەکانی ناوچەکەش ڕای ئەو بۆتە هۆکارێک بۆ هێنانە دی ئاشتی و پێکەوەژیان و چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بۆیە دەبینین هەموومان دڵخۆشبین بەم خەڵاتە جیهانیە و بە خەڵاتی هەموو کوردی بزانین .

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

‎رولێ ئافرەتێ د پەروەردەكرن و پێگەهاندنێ دا

دڵشاد

دەقی رێککەوتننامەی پاریس و لێکەوتەکانى بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

دڵشاد