رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له مێژووی خه‌بات و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له پێناو مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، چه‌ندین شۆڕش و به‌رخودان كردووه ، به‌ڵام شۆڕشی ئه‌یلوول، شۆڕشێكی بێ وێنه وجه‌ماوه‌ری و گشتگیر و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان بوو ، كه توانی نه‌ك هه‌ر گه‌لی كورد به هه‌موو دونیا بناسێنێت ، به‌ڵكو مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردیش بۆ یه‌كه‌مینجار له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات
شۆڕشی ئه‌یلوول، گوزارشتی له خه‌ونی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه ده‌كرد ، ئه‌وانه‌ی ئاوات و ئامانجیان ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، له ژێر ڕه‌شماڵ و به‌ڕابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی ، جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ هێزێكی دیكه‌ی كوردستان دروست نه‌بوو، ئه‌وه‌یش دروستكردنی بیروباوه‌ری كوردانه بوو و باوه‌ربوون و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی شۆڕش و بارزانی بوو
شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كاریگه‌ری نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر كوردستان به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه هه‌بوو ، به‌تایبه‌تی دوای زۆربوونی گوشاره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و مامه‌ڵه‌كردنیان به شێوه‌یه‌كی فاشیزمانه و ئینجا بۆردومانكردی ناوچه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌تی بارزان ، ئیتر شۆڕشی ئه‌یلوول به‌رپابوو ، گه‌لی كوردیش به باوه‌رێكی پۆڵایین به شۆڕش و ئینجا رابه‌ڕایه‌تی بارزانی ،به‌شداریكردنی گشت چین توێژه‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی شۆڕشه‌وه ده‌كرد ، ئه‌وه‌ی له شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌بینرا ئه‌و مۆڕكه نه‌ته‌وه‌ییه بوو كه شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ڵگرتبوو ، بۆیه هه‌موو تێكۆشه‌ران وپێشمه‌رگه‌كان ئاماده بوون خوێن و گیانی خۆیان له‌و پێناو نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌یاندا ببه‌خشن ، ئه‌و بیروباوه‌ره به‌هێز له دوێنی و ئێستاشه‌وه ڕه‌گ و باوه‌رێكی مێژووی و له نێو هزری هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بونیاتنراوه ، چونكه خه‌ڵكانێك كه پارتیش نه‌بوون به‌ڵام به بیروباوه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی له پێناو سه‌رخستنی ئامانجه‌كانی شۆڕش تێده‌كۆشان و خه‌باتیان ده‌كرد
شۆڕشی ئه‌یلوول ، به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی ته‌نها شۆڕشێكی ئاسایی نه‌بووه ، به‌ڵكۆ شۆڕشێك بوو له ڕوو به‌ڕێوه‌بردن وحكوومڕانی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕش ، خزمه‌تێكی دیار و به‌رچاوی جه‌ماوه‌ری كوردستانی ده‌كرد ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی دیار‌و به‌رچاوی هه‌بوو و به‌درێژایی 11ساڵی شۆڕش ، به‌درێژترین شۆڕش له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد به‌رده‌وامی هه‌بێت
شۆڕشی ئه‌یلوول ، شۆڕشێك بوو كه ، شۆڕشێكی یه‌كسانی خواز بوو و ڕێگه‌ی به سته‌مكاری و هه‌ڵه نه‌ده‌درا و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیش به بێ سزادان نه‌ده‌ماوه‌یه‌وه ، له هه‌مانكاتیشدا له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستهێنا بوو ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ لێهاتوویی و به‌هێزیی ڕابه‌رایه‌تی شۆڕش ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا توانی یه‌كڕێزیی وكارێزمایی له بڕیاره‌كانی شۆڕش ده‌گیرا ، بۆیه هه‌میشه پێشمه‌رگه‌كان سۆز وخۆشه‌ویستی گه‌وره‌یان بۆ مسته‌فا بارزانی هه‌بوو ، چونكه هه‌میشه له نێو خه‌م و شادییه‌كانیان هاوبه‌ش بوو ، ئه‌وه‌ش وایكردبوو كه شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و بزاڤی شۆڕشگێرییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت ، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌وره‌یی و كاریگه‌ری كارێزمابونی مسته‌فا بارزانی ، ده‌گه‌ڕێته‌وه ، چونكه له ژێر ڕابه‌رایه‌تی بارزانی خه‌ڵكی هه‌ستیان به دادپه‌وه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌كرد و باوه‌ریی ته‌واویان به سه‌ركردایه‌تی بارزانی هه‌موو بتا دۆزی كورد بگه‌ێنێته كه‌ناڕی داڵنییایی و سه‌قامگیری
شۆڕشی ئه‌یلوول له له‌گه‌ڵ خه‌باتی شاخ و شێوازێكی سه‌ركه‌وتوویی حكوومڕانی و به‌ڕێوه‌بردنیش بوو بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانی بن ده‌ستی پێشمه‌رگه بوو و له‌ماوه‌ی 14 ساڵدا ، توانی سه‌دان پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاری له بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ڕێگه وبان و ژێر خانی ئابووری دروست بكات ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه ، به‌و راستییه‌ی كه شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ، شۆڕشێكه كه بۆ هه‌تا هه‌تایه ناو وشوێنی هه‌ر به مه‌زنی و گه‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه ، شۆڕشێك توانیی بیروباوه‌ری كوردبوون وكوردستانیبوون له نێو تاكی كوردا به‌زیندووییه‌تی بهێڵێته‌وه

