zagros news agency

چەوریی سک هۆکاری سەرەکی دابەزینی تێستۆستیرۆنە لە پیاواندا

لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی نوێ ئاشکرای دەکات، دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاواندا تەنیا پەیوەست نییە بە بەتەمەنبوونەوە، بەڵکو کۆبوونەوەی چەوریی لە قووڵایی سک و دەوروبەری ئەندامەکانی ژوورەوە، رەنگە فاکتەرێکی کاریگەرتر بێت لە کەمبوونەوەی ئەو هۆرمۆنە.

توێژەران داتای تەندروستیی نزیکەی 5,000 پیاوی ئەمریکییان شیکردەوە کە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 59 ساڵدا بووە. بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لە گۆڤاری کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ رژێنەکان بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان زیادبوونی چەوریی و دابەزینی ئاستی تێستۆستیرۆن دۆزراوەتەوە.

چەوریی ئەندامانی وەک جگەر، گەدە و ریخۆڵەکان دادەپۆشێت، رەنگە نیشاندەرێکی وردتر بێت بۆ دابەزینی تێستۆستیرۆن بە بەراورد بە تەمەنی زەمەنیی پیاوان. کارل فرێدل و ئادم پۆتەر لە پەیمانگەی توێژینەوەی پزیشکیی ژینگەیی سەر بە سوپای ئەمریکا دەڵێن: “دەبێت چەوریی حەشویی سەرەکیترین نیشاندەری پەیوەندیدار بە قەڵەوییەوە بێت بۆ دابەزینی تێستۆستیرۆن لە پیاوانی ئەمریکیدا”.

ئاستی تێستۆستیرۆن، کە بە هۆرمۆنی نێرینە ناسراوە، لە پیاواندا بەشێوەیەکی گشتی لە

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێک و 300 هەزار خێزان دابەش کراوە

سەڵاح

سوننه‌كان موحسین مه‌نده‌لاوی به‌ پێشێلیی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تۆمه‌تبار دەکرێت

سەڵاح

بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، داشکاندن لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەکات

سەڵاح