رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌نگاو و به‌ڵێن وكرده‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی گۆشه‌گیركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی پرۆژه و بونیاتنان و خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێكردن له بواره‌كانی بازرگانی و ئابووری و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و به‌دیجیتاڵكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و ئینجا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وچاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به بێ جیاوازی هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا زاخۆ به‌ڵگه و ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ متمانه و شه‌رعییه‌تی مێژوویی نێوان خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستان
گرنگه بزانین رهوایدانی راسته‌قینه و مێژوویی حكوومه‌تی كوردستان ، هه‌رگیز به‌ڕێگه‌ی ململانێی به‌رته‌سكی حزبی و دروشمی گه‌وره و بریقه‌دار و تێكده‌رانه وێنا ناكرێت ؛ به‌ڵكو پێوه‌ر و بنه‌مای ئه‌م حكوومه‌ته خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پاراستنی خاك و قهوارهكهیهتی به‌رامبه‌ر به هه‌موو پیلانگێری و هێرشی نه‌یارانی كوردستان ، له‌هه‌مانكاتیشدا پارێزگاریكردن له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئارامیی كوردستانه ، جیا‌و له هه‌موو ناوچه‌كه كاتی دیكه‌ی عێراق كه جگه له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له هه‌مانكاتیشدا پڕه له گرژی و ئاگری جه‌نگی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
هه‌موو ئه‌و هێرش و دژایهتیكردنانهی له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق ، له ژێر هه‌ر پرسێكی دارایی و ئابووری و بودجه و پرسێكی دیكه ، مهڕامێكی دیكه‌ی دوژمنكارانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه ،ئه‌ویش دژایه‌تیكردنی و لێدانی سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ؛ قه‌واره‌یه‌ك كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه و ڕاپه‌ڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی ساڵی 1991ی خه‌ڵكی كوردستانه ،به‌رهه‌می كیمیاباران و پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و وێرانكردنی كوردستانه ، شاراوه نییه ، ئه‌و پیلانگێرییه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق له‌دوای ساڵی 2005وه هه‌نگاو به هه‌نگاو له بڕینی به‌شه بودجه و مووچه‌ی كوردستان و دواتر كه‌مكردنه‌وه‌ی له 17% دا بۆ 12% و ئینجا ڕێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و ڕێگریكردن له ده‌رچوونی یاسایی نه‌وت وگاز و سزادانی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان و گوشاری دارایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد دژی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بوه‌ستێته‌وه و شتێك به‌ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت وه‌ك چۆن له رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به هه‌موو هێزو توانایه‌كه‌وه عێراق هه‌وڵی دا به‌ڵام شكستی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان به‌ركه‌وت
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن وسه‌رنجه ، هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نی كوردی زمان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ، نه‌ك هه‌ر له باوه‌ره نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان لایانداوه ، به‌ڵكو بوونه‌ته چاوساغ و ڕێنیشانده‌ر وپاڵنه‌ری دوژمنانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه ، بۆیه به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه چه‌كی ئابووری و ئیراده و ده‌روونی و برسیكردن و وێرانكردن به هه‌مان زێهینیهتی ڕژێمی رووخانی فاشیزمی دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌كار دێنن و ئه‌مڕۆش به هه‌مان به‌رنامه و پیلان به‌ڵام شێوازێكی نوێ مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێڵ ده‌كه‌ن و وه‌ك هاووڵاتی پله دوو وسێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌كه‌ن ، جیاوازییه‌كان له پرسی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه و پله ئیداریی و سه‌ربازییه‌كان و ماف و شایسته‌كانیان و پاشگوێ خستنی مافه داراییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان وئه‌نفال و كیمیاباران وزیندانیانی سیاسی ، هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌ل و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گوشار و پیلانگێرییانه دژی هه‌رێمی كوردستان ؛ به‌ڵام حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رپرسیارانه و ژیرانه و سه‌ركه‌وتووانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه دا كردووه و هه‌رگیز له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كان پاشه‌كشێی نه‌كردووه ، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زانستیانه و وردبینانه كاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ستراتیژی كردووه ، هه‌میشه رژد بووه و رایگه‌یاندوه كه پێوسته گشت خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان ببنه قوربانی كێشه سیاسییه ناخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان . بۆیه له نێو هه‌موو ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌دا ، پرسی فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با وته‌ندروستی وه‌ك پێداویستی سه‌ره‌كییه‌كان له ئه‌وله‌وییه‌تی دابینكردنی حكوومه‌تی كوردستان بوو . چوونكه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئابووری و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك هه‌یه ، كاره‌با و ئاو و ته‌ندروستی پرسێكی تازه نییه ، به‌ڵكو پرسێكی ستراتیژی و گرنگن له‌نێوان حكوومه‌تی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌كی ، لێره‌شدا كاتێك خه‌ڵكی كوردستان ئاو و كاره‌بای هه‌یه ، هه‌ست به بوونی خۆی ده‌كات و به‌هه‌مان شێوه دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و ته‌ندورستی بۆ خزمه‌تگوزاری ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی متمانه له نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان له گشت پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ، هه‌ر له دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری و ئینجا به‌رهه‌مێنانی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و ئینجا دروستكردنی چه‌ندین به‌نداو و پۆند له ناوچه جیاوازی كانی كوردستان و دروستكردنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی و گرنگیدان به كه‌رتی كشتووكاڵی و بازرگانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ، هه‌موویان ئاماژه‌ن متمانه‌ی به‌هێزی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت . وێرای هه‌موو كێشه داراییه‌كان ، ئاماژه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه كوردستان به‌ره‌و ئاوه‌دانی به‌رده‌وامه و له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بزانین كه ، كاتێك سه‌قامگیریی سیاسیی ناخۆیی و ته‌بایی بوونی هه‌بێ ، هه‌موو ئامانجه‌كان له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان بێت ، ئه‌وا قه‌واره‌ی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی پارێزراو ده‌بێت
به‌تایبه‌تی گرنگه و زه‌رووره‌تێكی مێژووییه ، هه‌نگاوه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی خێرای په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌ی باڵای نیشتیمانییه . چونكه په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌زگه‌ی چاودێری و یاسادانانه و ئینجا چاودێری كاره‌كانی حكوومه‌ته ، بۆیه ده‌بێ به‌رژوه‌ندییه‌كانی قه‌واره‌ی كوردستان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی كه‌سی و حزبی دابنرێت .
مێژوویش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ، بوونی سه‌قامگیری و ئارامی كلیلی سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وت و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و پێشكه‌وتنی زیاتره ، له‌هه‌مانكاتیشدا پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگه‌كانی دیكه‌ی ئاسایش ، كلیلی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یه به خه‌ڵكی كوردستان و بۆیه ته‌بایی و یهكههوڵوێستی هه‌وێنی تێكشكادنی بهستهلهكهسیاسییهكان و زاڵبوونه به‌سه‌ر هه‌موو كێشه و ئاڵنگارییه‌كان دا

