شانۆکار شەماڵ عومەر، برای شاعیر جەمال غەمبار، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
شەماڵ عومەر، هونەرمەندێكی ناسراوی كورد و خاوەنی دامەزراوەی شانۆی لالش بوو لە وڵاتی نەمسا، هاوكات دامەزرێنەری تیپی شانۆی ئەزمونگەری كوردستان بوو، كە زیاتر بە رۆڵی ئاغا لە درامای “ژاڵە” ناسرابوو.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو دەکات و رایگەیاند، بەرهەم و خزمەتەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو بۆ هەمیشە بە نەمری لە مێژووی هونەری کوردیدا دەمێننەوە.

