zagros news agency

کامەیان خۆسەپێنەرە؟

هیوا مەنتک

ئایا ئەوەی بە ڕێگای زۆرینەی دیموکراسی بڕیار دەدات، یان ئەوەی بە ئەجێندایەکی گوماناوی و دەنگێکی دۆڕاوەوە، دەیەوێت بە هەموو هێزێک ڕێگری لە پێشکەوتن و ئاوەدانیی کوردستان بگرێت؟

مێژووی هەندێک حزب پڕە لە پەڕەی ڕەش؛ حزبێک کە مێژووەکەی تەنیا کۆمەڵێک وێستگەی خیانەت و دۆڕاندن بێت، دیارترین دەسکەوتەکانی بریتیبن لە:

جاشایەتی و دژایەتیکردنی شۆڕش (لەوانەش وێستگەی ناسراوی بە تەسلیمبوونەوەکان). (لە ساڵی ١٩٦٦ ڕێکەوتی ڕێککەوتنامەی تشرین، ناسراو بە جاشی ٦٦ ).

خۆفرۆشی و جاشایەتی و بەجێهێشتنی خاک لە ساڵی ١٩٨٣دا.
فرۆشتن و تەسلیمکردنی کەرکوک لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧.
هەوڵدان بۆ ڕادەستکردنی سامان و قووتی خەڵکی کوردستان بە بەغدا.

بێدەنگبوون و بەشداربوون لەو پۆستانەی عێراقدا بە دیاری کراوی سەرۆککۆماری عیراق، کە لە کاتی بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمدا خاوەندارێتییان دەکرد.

سەرکردایەتیکردنی ململانێ و پەلاماردانی ناوخۆیی (وەک رووداوی لالەزار).

و ئێستاش… کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لاوازکردن و لەتکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان!
ئایا بەڕاستی ئەمە داکۆکیکارە، یان خۆسەپێن؟

یان ئەوەی هەمیشە قەڵغان بووە بۆ پاراستنی کوردستان، و شارەکانی بە دەست و بازووی ئاوەدانی لەگەڵ پێشکەوتووترین ناوچەکانی جیهاندا هاوتا کردووە؟

مێژوو دادوەرێکی ڕاستە، و نەوەکان باش جیاوازیی لە نێوان خزمەتکار و خۆفرۆشدا دەکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

راستیه کانی پشت بڕیاری تەیف سامی

دڵشاد

‎ كه‌شتیه‌كه‌ی تایتانیك و سه‌رنجێك

دڵشاد

پارتی حزبی رۆژگارە سەختەکان و بەرپرسیاریەتى ڕابردوو ئێستا و داهاتووه‌

یاسین