zagros news agency

شای بەریتانیا پێشوازی لە بڕیاتی هەڵبژاردنی ئەکتەری نوێی جێمس بۆند دەکات

شا چارلزی بەریتانیا پێشوازییەکی تایبەتی لە ئەستێرەی بەریتانی، ڕۆبێرت پاتینسۆن کرد، دوای ئەوەی بە فەرمی وەک ئەکتەری نوێ بۆ بەرجەستەکردنی کارەکتەری سیخوڕی نهێنی جەیمس بۆند دەستنیشان کرا.

پیرۆزباییە شاهانەکە لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی هاوبەشی شا چارلز و شاژن کامیلا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، تێیدا پەیامێکی کورتی فەرمیی تێکەڵ بە گاڵتە و گەپ نووسرابوو: “بەخێربێیت بۆ خزمەتی نهێنیی جەنابی پاشا، بەڕێز بۆند”.

ئەم پەیامە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەرکی نوێی پاتینسۆنی تەمەن ٤٠ ساڵ بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی سیخوڕە بەناوبانگەکەی بەریتانیا، بەمەش بووە نوێترین ڕووخسار کە دەبەسترێتەوە بە یەکێک لە دیارترین کارەکتەرە سینەماییەکان، کە بە درێژایی چەندین دەیە بووەتە بەشێک لە کولتووری بەریتانی.

پەیوەندیی نێوان خێزانی شاهانەی بەریتانیا و زنجیرە فیلمەکانی جەیمس بۆند شتێکی نوێ نییە؛ لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین دیدار و بۆنە ئەندامانی خێزانی شاهانەی بەو ئەستێرانەوە کۆکردووەتەوە کە ئەم ڕۆڵەیان لەسەر شاشە گێڕاوە، ئەمەش پێگەی تایبەتی ئەم زنجیرە فیلمەی لە بۆنە فەرمییەکاندا بەهێزتر کردووە.

پێشتریش شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە ١٩٦٧ لە لەندەن ئامادەی نمایشی یەکەمی فیلمی “You Only Live Twice” بوو و لەوێ چاوی بە ئەکتەر شۆن کۆنەری کەوت، کە یەکێکە لە دیارترین ئەو ئەکتەرانەی لە سەرەتاکانی سینەمادا ڕۆڵی جەیمس بۆندیان گێڕاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە ژاپۆن ڕوویدا

یاسین

‎یەکەمین گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتن بەڕێوەدەچێت

گوران

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیرە

سەڵاح