ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عیڕاق هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە بێگانە دەزانێت

مامەڵە کردنی خڕاب بە بەردەوام لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە شتێکی ناموو نیە

ئەقڵیەتی سیاسی لە بەغدا نە لە ڕابردوو نە لە ئێستا و داهاتوشدا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بە عیڕاقی نەزانیوە

  بەڵکۆ سەیری هاوڵاتی هەرێم دەکەن وەک بێگانە
ئەوان نە بنەماکانی دەستور و نە یاسا جێ بەجێ ناکەن
 ئەگینا هەرگیز نابێت گەلی کوردستان برسی بکرێت

چۆن دەبێت مووچە خوری عیڕاق مانگانە لە کاتی خویدا مووچەی خوی وەربگرێت
و هیچ مانگ دوا نەکەوێت 

بەڵام مووچە خوری هەرێم ساڵانە هەشت مووچە وەربگرێت و ئەو هەشت مووچەیەش بە ڕەزالەت بینێرێت 

عیڕاق ئەقڵێکی سیاسی بەڕێوە دەبات ئەجندای دوڵەتێکی هەرێمی جێبەجێ دەکات

 واتە سەروەری ئەم وڵاتە جێگەی پرسیارە کە سەروەریشت نەبێت مانای ئەوەی خاوەن ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخۆ نیت 

 بڕیاری یەکلاکەروە لە دەرەوە بویان دێت و ئەمانەش تەنها وتەنها جێبەجکارن بەس ئەمەش پرسێکی زور مەترسیدارە و دەبێ بە هەند وەربگیرێت

عیڕاق هەر لەو ڕوژەی کە بە لەحیم پێکەوە نرا تا ئەمڕۆ گەلی کوردستانی بە عیڕاقی نەزانیوە و هیچ بڕوایێکیشی بە فیدڕالیەت نەبووە و نیە ئەقڵی شوڤینی و دیموکراسیەت کوجا مەڕحەبا 

گەر لە عیڕاقدا باسی دیموکراسیەت بکەین ئەمەیان گاڵتەجاریە 
کەواتە ڕەوشی سیاسی عیڕاق لە کاتی ئێستادا بە تایبەتی ئەوەندە ئاڵوزو ناڵەبارە گەلی کوردستان بە هەموو حزبە سیاسیەکانەوە پێویستە یەک بگرن و لە هەمبەر ئالنگاریە هەنوکەییەکاندا بوەستنەوە

 تاکۆ هەرێمی کوردستان نەبێتە قوڕبانی ئەم دوخە ناهەموارەی عیڕاق و بتوانێت ئاگری دوخەکە لەگەل و وڵاتەکەی دوور بخاتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی و بەردەوام نوێبوونەوه‌ و متمانه‌

سەڵاح

کێلگەی غازی کۆرمۆر لە نێوان بەها ئابووری و ململانێیە سیاسی و نێو دەوڵەتیەکان

دڵشاد

“شیکاریی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری ئەمنی و چارەسەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: خالی تەرکیز هەرێمی کوردستان”

دڵشاد