گەلى کورد نەتەوەیەکە بەناوى (کورد)، دەیان ملیۆن مرۆڤن، پێش دەیان ساڵ و دوور لە ویستى خۆیان چارەنووسیان کەوتە ژێر دەستى ئینگلیز و فەڕەنسا و ئەوانتى ر، ئەوانیش تەسلیمان کردن بە چوار گورگى وەحشى، لە باکورەوە تورکیا، لە رۆژهەڵاتەوە ئێران، لەباشوورەوە عێراق، لە رۆژئاواوە سوریا، زیاتر سەد ساڵە، ئەم چوار دەوڵەتە هەر رۆژەوە بە پاساوێک دەمانکوژن، دەمانبڕن، ئەنفالمان دەکەن، کیمیابارانمان دەکەن، کۆمەڵکوژمان دەکەن، لەسێدارەمان دەدەن، تۆپباران و مووشەکباران و درۆنبارانمان دەکەن، لەکاتێکدا ئێمە دراوسێیەکى یەکترین و لەوەش کارەساتبارتر بۆ پەڵاماردان و بەچاڵکردنمان بەردەوام چەواشەکارى و پاساویی بێ بنەما دێنەوە و هەمیشە ویستیان ئەوەیە کە کورد کۆیڵە و ژێر دەست و هاووڵاتیی پلەدوو و سێ و چوار بێت .
گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، خاوەن کەلتوورى و مێژووییەکى کۆن سەدان ساڵەیە ، ماوەى 2724 ساڵە ، سەڕەراى هەموو ئەو پیلانگێرى وئاستەنگانەى نێوخۆیی و دەرەکییەکانى کە ئامانج تێیدا سڕینەوەى مۆڕکى نەتەوایەتى و تواندنەوەى بووە لە نێو گەل و نەتەوەکانى ناوچەکە ، دوور لە ویستى خۆى و بەهۆى بەرژوەندى زڵهێزان و لەئەنجامى چەند ڕێککەوتننامەیەکدا خاک و نەتەوەکەى بەسەر عەرەب ،فارس و تورک دا دابەشکرا ، هۆکارەکەشى گرنگى پێگەى جیۆجوگرافى ، جیۆستراتیژى ، جیۆئابوورى کە هەڵکەوتەکەى بەشێوەیەکە کە وەک پردى گڕێدانە لە نێوان وڵاتانى ناوچەکە بۆ کیشوەرەکان و وڵاتانى ناوچەکە .
ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە ئەو راستییەیە کە ، پێش نەتەوەیی کورد ، هیچ گەل ونەتەوەى تر لە ناوچەکەدا بوونیان نەبووە ، کاتێکیش هاتوون پەڵامار وداگیرکاریان بۆ سەر کەلتوور و مێژوو و شووناسمان بووە تا لەوڕێگەوە ڕیشەکێشمان بکەن یانیش ڕأستییەکان بشێوێنن ، بەتایبەتى بۆ ئێمەى نەتەوەیی کور زۆر ڕەسەنتر پێشکەوتوو و خاوەن ماف و خاک و مێژووترین بەرامبەر بە فارسەکان و تورکەکان و عەرەبەکان ، ئامانج تێیدا ئەوەیە کە باوەرێک بۆ نەتەوەیی کورد دروست بکەن کە خاوەن هیچ جوگرافیا و مێژوو و زمان و تایبەتى مەندى خۆى نییە بەڕێگەى تواندنەوەى و تێکەڵکردنى لەگەڵ گەل و نەتەوەکانى تر یانیش بە شێوەیەک ژێر دەست و پاشکۆى بکەن کە هەرگیز بیر لە سەربەستى و سەربەخۆى و باوەرى بەخۆى نەبێت .
زێهنیەتى چاوچنۆکى و خۆپەرستى و فاشیزمى وشۆڤێنى داگیرکەران وایکردووە کە چاویان بەرامبەر مافەرەواکانى کورد کوێر بێت و گوێچکەکانیان کەڕ و زمانیان لال بێت ، لەکاتێکدا دەستبەسەرداگرتنى سەروەت و سامانجى و مێژوو و شوناسى ئێمە و بەتاڵانبردنى و ڕشتنى خوێنى ئێمە بۆخۆیان بە ڕەوا دەبینن و لەولاشەوە بەشێوەیەک چەواشەکارى و درۆن دەکەن دەیانهەوێت سیمایەکى و رەوشێک بخوڵقێنن کە کورد شایانى دەوڵەتبوون نییە و هەر رۆژەوە بە ناوێک و سیناریۆیەکمان بۆ هەڵدەبەستن .
هەرچەندە عێراق خاوەن مێژوویەکى دورودرێژ و کولتوورێکى لەمێژینەى حکومڕانین، بەڵام ئەو زێهینیەتەى لە بەغداوە دۆسیەى کورد بەڕێوەدەبات، پێناچێت عەقڵى عەرەبەکان خۆیان بێت، چونکە هیچ کات و لە هیچ دۆسیەیەکى دیکەدا دەسەڵاتدارانى عێراق ئەوەندە بە پلان نەبوونە وەکو ئەوەى لە مامەڵەکردنى دۆزى کورد و مافەرەوا دەستوورییەکانى کە، لە عێراق دەیکەن. ئاشکرایە کە، دۆسییەى کوردستان و مافەکانى لە بەغدا بە ورد و درشتییەوە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵ و ئێران وەک کارتیضک بەکاردەهێنرێت
پرسى کورد لەگەڵ داگیرکەرانى کورد ئیتر لە چ لە عێراق بێت یان لە ئێران و تورکیا و سووریا پرسێکى مێژوو و شووناس ، هەر ئەوەشە هەرکاتێک گەلى کورد لە هەوڵى بەدەستهێنانەوەى مافە زەوتکراوەکانى و یانیش پێشکەوتن و گەشەسەندنى دابێت و هەوڵى ئاشتى و پێکەوەژیانى دابێت ، ئەوا چاویان پێ هەڵنەهاتووە و بەهەموو جۆرە چەک و سیناریۆ و پیلانگێرییەک هەوڵى قڕکردن و ڕێشەکێشکردنیان داوە .
بۆیە، دواى زیاتر لە سەد ساڵ و ئەزموونێکى تاڵ لەگەڵ ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق وهەڵسووکەتە نامرۆڤانەکانیان بەرامبەر گەلى کورد و ئێستاى قەوارەى هەرێمى کوردستان ، ئیتر نەیارانیش باش دەزانن کە کورد لە راستییەکان تێگەیشتووە و جارێکى تر متمانە بە ڕژێمێک ناکات کە خەون و مەرامى لەناوبردنى شوناسى نەتەوەیی و کەلتوورى و مێژوویی سەدان ساڵەیەتى ، ئینجا برسیکردن و کۆیڵەکردن و ژێردەستکردنى ، لەوەش زیاتر ئەو راستییەیە کە ئەم ئەزموون و حکوومڕانییە کە ئومێد و هیواى نەتەوەیەکى 70 ملیۆنییە بەرهەمى خەبات وقوربانیدان و خوێنى دەیان هەزار شەهیدە و هەر بە ڕۆح وگیانیش پارێزگاریکرى لێدەکرێت ، لە رابردوو چۆن کیمیاباران و ئەنفالکردن و زیندەبەچاڵکردن وتیرۆرکردن نەیانتوانى ئیرادە و شکۆمان بشکێنن ، ئێستاش بە مووشەکى بالستیک و درۆنى بۆمبرێژکراو وسیاسەتى برسیکردن ناتوانن قەوارەکەمان وئامانجەکانمان لەناوببەن و بەڵارێدا ببەن بەڵکو بەهێزتر لە جاران هەنگاوەکانمان بەرەو لووتکەیە.