ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێشەنگى کوردایەتى و هێزى بەرپرسیاریەتى و کۆڵنەدان و پارێزەرى شکۆ

رێبوار حەمەلاو شوانى

لە سەرەتا دەمهەوێت ئاماژە بە ووتەی پێشمەرگە ،رابەر وسەرۆك مسعود بارزانی بكەم كە هەمیشە دەفەرمووێت : ( شەڕی ئیرادەمان لەگەڵدا نەكەن ،چونكە چەندین جار تاقیكراوەتەوە وبێ سوودە. ئەمە خۆی لەخۆیدا جێگەی هەڵوەستەكردن وسەرنجە بەتایبەتی ئەگەر بەلاپەرەكانی مێژووی خەباتی زیاتر لە یەك سەدی شۆڕشەكانی گەلەكەمان و بەتایبەتی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی نزیكەی هەشت دەیە خەباتی بێ وچانی لە پێناو بەدەستهێنانی مافەرەواكانی گەل و نیشتیمانەكەی بكەین دەبینن كە ، پارتی بە سەركردایەتی بارزانی خاوەن ڕێبازوباوەرێكی پۆڵاینە ، كە هەر لەسەرەتایی دەستپێكردن شۆڕش و بەرخودان یدا ، ڕووبەڕووی دووو ئیمپراتووری بریتانی و عوسمانی و ئینجا دەوڵەتی عێراق بووە، بەڵام ئەوەی كە ڕێگەی نەدا بارزان وشۆِرش و كاروانی خەباتی بشكێت ئەوا ئیرادەی پۆڵایینیان بوو .
مێژوویش گەواهیدەرە ، هەر لەو پێناوشدا شێخ عەبدولسەلام بارزانی ،شێخ ئەحمەدی بارزانی ، لە پێناوەدا چەندین جار زیندانی كران ، چەندین جاریش بە پیلانی جۆراوجۆ ر هەوڵی لەناوبردن وخاپووركردنی بارزان دراوە ، بەهەمان شێوە ئەو كاتەی كە مستەفا بارزانی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد لە یەكێتی سۆڤێیەت بوو ، هەوڵی زۆر لەلایەن باقرۆڤ، سەرۆكوەزیرانی ئەو كاتەی ئازەربایجان دەدرا ، كە كاریگەری لە سەر لاوازكردنی ئیرادەی پۆڵایینیان بدرێت بەڵام هەوڵەكانی شكستخواردبوو بوون ، بەهەمان شێوە حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقیش هەوڵی زَۆریان دا بۆ لەناوبردنی پارتی و بارزانی بەڵام پارتی نەك هەر لەناو نەچوو بەڵكو بەهێزتر لە جاران لەسەر پێیەكانی وەستایەوە و كاروانی خەباتی بەردەوام بوو ، ئەوە بوو بارزانی توانی بە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرگری و خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵاین بەمافەرەواكی گەلی كورد بگات و ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970ی لێ بەدەست هات ولە دەستووری عێراقدا جێگرا ، هەرچەندە دواتر وەك پیشەی هەمیشەیان پیلانگێریان لەدژی شۆِرش و بزافی رزگاریخوازی گەلی كورد ئەنجامدا ، بەرێگەی پیلانگێری تیرۆریستی دژی بارزانی وپارتی و لە نێویانیشدا مستەفا بارزانی و شەهید ئیدریس بارزانی ، بەڵام هەوڵەكان شكستخواردبوون .
قۆناغی ئاوارەیی و پەنابەرایەتی بۆ وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتی ئێران و پیلانگێری لە دژی شۆرشی مەزنی ئەیلوول و ئینجا بە ئیرادەیەكی پۆڵاینەوە و هەلگیرسانەوەی شۆڕشی 26ی گوڵانی 1976 و تۆماڕكردنی چەندین داستانی نەبەردی و لەگەڵ ئەوەشدا جارێكی تر پیلانی تیرۆركردنی سەرۆك مسعود بارزانی ، لەلایەن دەزگەی موخابراتی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1979 لە وڵاتی نەمسا و شكستی ئەو هەوڵانە، نەیانتوانی رێگری لە خەبات و بەرخودانی پارتی بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی بگرێت ، لەگەڵ ئەو هەوڵە پیلانگێرییانە ڕژێمی دیكتاتۆری عێراق لە پێناو شكاندنی ئیرادە و رۆحی شۆڕش و بەرخودانی گەلی كورد ، ئەوا دەستیكردن بە تاوانی ئەنفال و وێرانكردنی گوند و لادێ و كیمیابارانكردن ئەوەش بووە هۆی شەهیدبوونی نزیكەی 200 هەزار ئافرەت و منداڵ و لاو و بەساڵاچوو و رووخاندنی زیاتر لە 4500 گوند ، بەڵام لەوەشدا دوژمنان ونەیارانی كورد نەیانتوانی ئیرادەی گەلی كورد بشكێنن ، هەر ئەوەش بوو دوای كەمتر لە 3 ساڵ ڕاپەرینە مەزنەكەی بەهاری 1991 گەلی كوردستانی لێكەوتەوە و سەرۆك بارزانی توانی رابەرایەتی بەرەی كوردستان بكات و ئەنجامەكەشی هەڵبژاردن و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەدامەزراوەیكردنی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە و هەروەها ئەمڕۆی پێشكەوتن و گەشەسەندن و خزمەتگوزاری وپێكەوەژیانی ئاشتیانە و سەقامگیری و یەكتر قبووڵكردنی لێكەوتەوە كە لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە بەراوەرد ناكرێت و ئەم قەوارەیە بووەتە ئومێدی هەموو نەتەوەی كورد .
ئەگەر هەڵوەستە لە سەر مێژووی 10 ساڵی رابردووش بكەین ، هەم دیسان جارێكی تر چەندین پیلانگێری و هەوڵی ئیرادە شكاندنی گەلی كورد وقەوارەی هەرێمی كوردستان و پارتی كە بەرپرسیاریەتی و پێشەنگی پاراستنی دەستكەوتەكانی بە ئەستۆیە درا ، لەوەشدا توانی بە ئیرادەی خۆڕاگری و خۆنەچەناندنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی شكست بەخەونی نەزۆكی دوژمنانی ئەم خاك و گەلە هێنرا و نەیانتوانی ئیرادەمان بشكێنن ، دواتر هێرشی مووشەكی و درۆنی و بەكارهێنانی كارتی دارایی ودادگە وفشاری دەرەكی ونێوخۆیی هەوڵی شكاندنی ئیرادەمان كرا ، بەڵام لەوەشدا نەك هەر نەیانتوانی بەڵكو سەركردایەتی سیاسی گەلی كورد بە رابەرایەتی بارزانی وپارتی شكستی بەهەموو ئەو هەوڵانە هێنا و كوردستانی بەرەو كەناڕی دڵنییایی و ئاڕامی و گەشەسەندن ئاڕاستەكرد .

هەواڵی پەیوەندیدار

کێلگەی غازی کۆرمۆر لە نێوان بەها ئابووری و ململانێیە سیاسی و نێو دەوڵەتیەکان

دڵشاد

سەرنج و داواکاریەکانی پارتی چین بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردن بکات؟

یاسین

پارتى حزبى هەڵبژاردن و دیموکراسییە

سەڵاح