zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەجێگیری ماونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (76) دۆلار و (81)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (73) دۆلار (52) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە

یاسین

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە پلەکانی گەرما بو دوو پلە بەرزدەبنەوە

سەڵاح