ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌و شۆڕشه‌ی پێویسته‌ گه‌نجان به‌رپای بكه‌

ستاره‌ خالید

گه‌نجان و لاوانی كوردستان جیا له‌ گه‌نج و لاوانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو میراتگری ڕابردووێكن له‌ خه‌بات و خوێن و قوربانی دان و سوتماك و وێرانی وڵاتمان به‌ ده‌ستی ده‌گیركه‌رانه‌وه‌، ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌ی ڕابردووی كوردستانیان بۆ ئه‌مڕۆ و ئه‌و ئازادیه‌ بوو كه‌ شه‌هیدانمان ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌چاوی خۆیان نه‌بینی، به‌ڵام پاراستن و بره‌و پێدان و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌مان ئامانه‌ته‌و له‌ ئه‌ستۆی گه‌نجان و لاوانی ئه‌مڕۆ دایه‌ به‌ حووكمی ئه‌وه‌ی لاوان وزه‌ و توانا و هه‌وێنی به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی هه‌موو وڵاتانن، بۆیه‌ ده‌بێ لاوانی میراتگری دوێنێی شوڕش و قوربانی دانه‌كانی گه‌لاكه‌مان هاوشانی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا و زانست و سیاسی به‌رپا بكه‌ن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ده‌سكه‌وته‌كان و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان.

بۆیه‌ سه‌ركرده‌ی ڕووحی نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانی نه‌مر په‌یوه‌ست به‌ لاوان و ڕۆڵیان له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵاندا ده‌ڵێ، (لاوان شورەی پۆڵاینن لە گشت شۆڕش و راپەڕینێکدا)، جا ئه‌گه‌ر لاوان له‌ دوێنێدا شوره‌ی پۆڵاین بووبن له‌ گشت شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كاندا به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی خاك و وڵاتمان و ئه‌مڕۆش وڵاتمان له‌ سایه‌ی خه‌باتی گه‌نجان و لاوانی دوێنێ كه‌ به‌ گیان و رووحی خۆیان له‌ خه‌بات دابوون بۆ ئه‌مڕۆ. ده‌بێ شۆڕشی دوێنێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاوێـته‌ی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ بكه‌ن له‌ ژێر سێبه‌ی ئاڵای كوردستان و ببنه‌ شوره‌ی پۆڵاینی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان.

پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ئه‌و پارته‌یه‌ بەدرێژایی تەمەنێكی 78 ساڵه‌ی پڕ لە بەخشش و تێكۆشان ڕۆڵی بەرچاو و كاریگەری خۆی بینیوە لە هەوڵ و كۆششەكانی بۆ بەدیهاتنی دەسكەوتی زیاتر بۆ توێژی هۆشیار و خوێنگەرمی لاوان كه‌ هیوای گەلەكەمان بوون، بۆیه‌ پێویستە بۆ لەمەودواش بەپێی هەلومەرجی ئەمڕۆ و داهاتوو ڕۆڵی گرنگ و پڕ شانازی خۆمان له‌ ڕیزه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ سه‌رۆكایه‌تی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) ببینین، له‌ خزمەتی زیاتری ئەو ئەزموونە و پارێزگاریش لەو دەسكەوتانەی هاتوونەتە دی بكەین، لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە و جیهانیش لاوان نەقشی ٸەساسی و کاریگەری خۆیان لە بونیادنانی کۆمەڵگه‌ی كوردستانی ببینین بۆ به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری وڵاته‌كه‌مان و ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌ ڕێگه‌ی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژییاوه‌..

هەواڵی پەیوەندیدار

نکۆڵى کردن لە هەرێمى کوردستان خەونێک بوو نەهاتەدى

سەڵاح

هەولێن عیراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕولێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ

دڵشاد

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki