ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوایین بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی موچەی هەرێم، بەدیدی من ‏‎لەجێی هەلهەلە بۆكردن، وەلوەلەی دەوێت

‏‎پێموایە مەترسیدارترین بڕیاری بەغدا بۆ موچە و بودجەی هەرێم لە ٢٠١٤ ەوە تا ئێستا ئەم بڕیارەی دادگای باڵابووە.
جاران بەدەستهێنانی شتێك قورس بوایە دەیانگۆت لە قورگی شێردایە، من پێموایە ئێستا بڕیاری دادگا موچەی هەرێمی خستە قورگی ڕێوییەوە!
ئیتر ڕێوییە و هەزار و یەك فێلەكانی!
جا قەراری دادگای باڵای فیدرالی كۆتایی و پابەندییە و گەڕانەوە نییە، واتە ئیتر موچەكە هەموو مانگێك دەكەوێتە قورگی ڕێوییەوە و هاوار و فریاد فریایی فێلەكان ناكەویت و بەهیچ شێوەیەك قەرارەكە ناگۆڕێت، بۆیە بەدیدی من مەترسیدارترین بڕیارە لەبارەی موچەوە!

هیوادارم لێكدانەوەی من هەڵە بێت و ئیتر كێشەی موچە چارەسەر ببێت

سیپان شێروانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا و دەرفەتی زێرین بۆ کوردستانیان       

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

یاسین

هه‌رێمی كوردستان شوێنی په‌كه‌كه‌ نییه‌

یاسین