ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی و چه‌ند سه‌رنجێك

سارا مزوری

هه‌مواركردنه‌وه‌ی باری كه‌سێتی ژماره‌ 188ی ساڵی 1959 له‌ ئێستادا مه‌ترسی بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به‌گشتی هه‌یه‌، یاسای بارێ كه‌سێتی هه‌رچه‌نده‌ ده‌ركردنی بۆ 60 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ساڵانێكی زۆر تێپه‌ڕیوه‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنی، به‌ڵام هێشتا زۆر گونجاوتره‌ له‌و هه‌مواره‌ی ئێستا ئاماده‌كراوه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیه‌وه‌ هه‌یه‌ یاساكه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و پێویسته‌ په‌رله‌مانی عێراق و گه‌لی عێراق به‌گشتی به‌گرنگییه‌وه‌ بڕوانه‌ ئه‌و پرسه‌، چونكه‌ یاسای باری كه‌سێتی كه‌له‌ 94 ماده‌ پێك هاتووه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی مرۆڤه‌وه‌ تا مردن باری كه‌سی مرۆڤه‌كان دیاری كردوه‌ و ریكخراوه‌، ئاشكرایه‌ سه‌رچاوه‌ی یاساكه‌ی له‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام وه‌رگیراوه‌ له‌ڕووی ئاینیشه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتووی نیه‌.
پڕۆژه‌ی هه‌مواری باری كه‌سێتی ده‌مانگێڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مانێك كه‌ ئه‌سله‌ن مرۆڤ به‌هایه‌كی ئه‌وتووی نه‌بووه‌، چونكه‌ به‌پێی هه‌ماره‌كه‌ كچ له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵی بۆی هه‌یه‌ بچێته‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر چه‌ندین خاڵی دیكه‌ له‌ناو هه‌مواره‌كه‌ هه‌یه‌ ئافره‌ت له‌ مافه‌كانی بێبه‌ش ده‌كات، پێموایه‌ هه‌مواره‌كه‌ سه‌ر بگرێت و په‌سه‌ند بكرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ له‌دوای خۆیدا دێنێ و ژیانی كچان و ئافره‌تانی عێراق ده‌خاته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌، به‌ ئاشكرا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی به‌ڕێوه‌بچێت، ئێمه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی شیرازه‌ی خێزان تێكچووه‌ و رێژه‌ی ته‌لاق ساڵانه‌ به‌ره‌و هه‌لكشانه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ 188 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێت له‌ دادگاكانی عێراق، ئه‌گه‌ربێت و كچ له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵی به‌ شوو بدرێت و گرێبه‌سته‌كه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكرێت ئه‌وه‌ رێژه‌ی ته‌لاق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگا به‌ ته‌واوه‌تی به‌ره‌و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ ده‌چێت، چونكه‌ هاوسه‌رگیری پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای باڵغ بوون و بۆ مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی سونه‌تی ژیان بێت به‌رپرسیاریه‌تیه‌ ئایا كچێك له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵی بچێته‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چی له‌ به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی خێزان ده‌زانێت،؟ ناكرێت له‌ژێر كاریگه‌ری وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ و به‌شێك له‌ مه‌زهه‌بێكی دیاری كراو ده‌ست بۆ هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سی ببرێت كۆمه‌ڵگای عێراق بكه‌وێته‌ مه‌ترسی، هه‌رچه‌نده‌ هه‌رێمی كوردستان یاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام هاوشێوه‌ی یاسای فره‌ ژنی مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت و خه‌ڵكێك په‌نا بۆ یاسا و دادگاكانی ژێر ده‌ستهه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌بات.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژئاوای کوردستان لە نێوان دەرفەت و مەترسییەکاندا

یاسین

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

پارتی ناچێته‌ ئه‌و هاوكێشه‌وه‌

دڵشاد