ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕیفراندۆم داهاتووی كوردستانی پاراست

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌یه‌ گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف و خاك دوور له‌ ویستی خۆی بن ده‌سته‌ و دابه‌شكراوه‌ و به‌تایبه‌تی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژێت به‌ ئیراده‌ و بریاری خۆی نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ڵومه‌رجێكی جیهانییه‌وه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ بۆته‌وه‌ ، به‌دڵنییاییه‌وه‌ له‌ نێوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش هه‌ڵومه‌رجی ڕه‌خساو هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی و داگیركردنی خاك و نیشیتمان له‌ لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر گه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مێژوو وسه‌روه‌ری خۆی بێت ، ده‌بێ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ربێت ده‌بێ ئازادبێت و بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ مێژووه‌ و نه‌توێته‌وه‌ ، ده‌بێت خاوه‌ن ئیراده‌ ده‌وڵه‌تی خۆی بێت .بۆیه‌ ، هیچ مرۆڤێكی ئازادیخواز و وسه‌ربه‌خۆیخواز نه‌بووه‌ له‌مێژوودا و پێ شه‌ڕم بێت ویست وخه‌ونی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و رزگاربوون له‌ بن ده‌ستی پێی شه‌ڕم بێت و ڕه‌تی بكاته‌وه‌ یانیش به‌ مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ بزانێت ، ئه‌گه‌ریش وابێ ئه‌وا مرۆڤ كۆێڵه‌ و به‌كرێگیراو و بن ده‌ست هیچ نییه‌ له‌ ده‌ستی بدات .
ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ رابردوو ئێستا ژیانی كۆێله‌بوون و ژێرده‌ستی و به‌كرێگیراوی داگیركه‌ران و نه‌یارانی كوردیان هه‌ڵبژاردوو و یانیش له‌ پێناو رزگاركردن و دڵخۆشكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی باسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن گوایه‌ گه‌لی كورد تاوانێكی قێزه‌وه‌ن و گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و یانیش نه‌گه‌یشتۆته‌ ئامانج، به‌ڵگه‌ وپاساویشی بۆ دێنه‌وه‌ گوایه‌ بۆ چی نه‌گه‌یشته‌ ده‌وڵه‌تبوون ، شكسته‌ ،بێگومان ئه‌و له‌ ناڵۆژیكی بوون و ساویڵكه‌ی و نه‌زانیانه‌ یانیش چه‌واشه‌كار و گه‌وجاندن ، هه‌موو مرۆڤێكی ژیر ده‌زانێت كه‌ ، كه‌ دوای ( به‌ڵێ)، بۆ ریفراندۆم كۆتا قۆناغی ده‌وڵه‌تبوون نییه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ بزانین كه‌ ڕیفراندۆم ئامراز و كه‌ره‌سه‌ته‌یكی ساده‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ و ئاشتیانه‌ گوزارشت له‌ ڕای هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یك و ئیراده‌ و ویستایانه‌ ، له‌هه‌مانكاتیشدا قۆناغی كۆتایی نییه‌ ،به‌ڵكو قۆناغێكی سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆییه‌ ، نه‌ك وه‌ك كۆێڵه‌كان به‌ چه‌واشه‌كاری و له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی ناحه‌زان ده‌یانهه‌وێت ڕیفراندۆم به‌ مه‌ترسی و ناشیرین وشكستخواردوو وێنا بكه‌ن به‌ڵام خه‌یاڵیان خاو بوو .
بۆیه‌، ڕێگه‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوێكی یاسایی و دیموكراسیه‌ له‌ پێناو داواكارییه‌كانی گه‌لێك له‌ پیناو بڕیاردان له‌ چاره‌نووسی و ئاینده‌ی خۆی ، ڕیفراندۆم مێژووییه‌كی 200 سأله‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دونیاش پیاده‌ كراوه‌ و بۆ زۆر بایه‌تی گرنگ و پێوست كه‌ تێیدا ڕای زۆرینه‌ی له‌ سه‌ر وه‌رده‌گیرێت وه‌ك شێوازێكی دیموكراسیانه‌ی ڕاسته‌وخۆ ، چونكه‌ ڕیفراندۆم بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌ به‌ ئاینده‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ كۆده‌نگی نیشتیمانی وسیاسی و جه‌ماوه‌ری مسۆگه‌ر بكات .
بۆیه‌ ، له‌وه‌ته‌ی مێژوو هه‌یه‌ كورد خه‌بات و تێده‌كۆشێت له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی و له‌و پێناوشدا هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتیمان گیان و خوێنی به‌خشیووه‌ ، داگیراكه‌رانی كوردستانیش ماڵوێرانی و كوشتار و وێرانكاری نه‌ماوه‌ به‌سه‌رمان نه‌هێنن ،به‌ڵام هه‌تا ئێستاش گه‌لی كورد بێ به‌شه‌ له‌و مافه‌ سروشتییه‌ی خۆمان .
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و پرۆسه‌ مێژووییه‌ بوو كه‌ رووی راسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌ره‌وا و چاره‌نووسسازه‌ ده‌رخست و هه‌موو شتێكی هێنایه‌ سه‌ربه‌ره‌ و به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مسعود بارزانی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئاڵاهه‌ڵگری ئاڵای كوردستان و هه‌ڵگری شوناسی ثێشمه‌رگه‌ و به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا و و پیشانی هه‌مووانی دا كێ ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆیخوازه‌ و كێ پاشكۆ و بن ده‌ستی نه‌یارانی كوردوكوردستانه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌مووان ئه‌و راستییه‌ بزانین كه‌ پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێش خواستی كه‌سی و حزبیه‌ وه‌ك چۆن ئێستا هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن له‌ پێناو حه‌ز كه‌سی و حزبییه‌كانیان ئاماده‌ن هه‌موو شێتك ئاڵۆز و تێك بده‌ن ،ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌ لاوازی بیروباروه‌ری نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییان
به‌دڵنییاییه‌وه‌ ، ڕیفراندۆم ، توانی زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی كوردپه‌وه‌ر و ژیر و تێكۆشه‌ر و شه‌هیدپه‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ری ئازادییه‌وه‌ له‌ پێناو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ نیشتیمانییه‌كه‌یان و ئاواته‌ له‌ مێژینه‌كه‌یان به‌شداریان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ وه‌ك رۆژی جه‌ژن و ئاهه‌نگ بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌شداریان كرد ، چونكه‌ بریاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بڕیاری كه‌سیی نه‌بوو ، بڕیارێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بوو ” كه‌ تێیدا 93%ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ ( به‌ڵێ ) ده‌نگیان دا و پرۆسه‌كه‌ سه‌ربه‌خۆ بوو . به‌دڵنییایه‌وه‌ داهاتووی كوردستانی پاراست . راسته‌ دوای ڕیفراندۆم خه‌ڵكی كوردستان ڕووبه‌رووی ئاسته‌نگ و گه‌مارۆ و په‌ڵاماردان بۆوه‌،به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی زیندوو كرده‌وه‌ بۆ بڕیاردانی داهاتووی بۆ ئه‌و مافه‌ره‌وایه‌.ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ دایك و ده‌وڵه‌تیی نییه‌ ده‌زانێت مانای بێ ده‌وڵه‌تیی و نیشتیمانی چییه‌ .

هەواڵی پەیوەندیدار

پێڤاژویا ئاشتیێ ل تورکیا بەربەست و دەرفەت

دڵشاد

چەند سەرنجێك لەبارەی ھەردوو بڕیاری کۆتا و مووچە

دڵشاد

کێلگەی غازی کۆرمۆر لە نێوان بەها ئابووری و ململانێیە سیاسی و نێو دەوڵەتیەکان

دڵشاد